گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەر دەڤەرێکی کوردستان و هەرە دوایی لە گارە و هەفتانین بەرخۆدانێکی بەهێزیان نیشاندا و سەرکەوتنێکی گەورەیان بۆ گەلی کورد تۆمار کرد. گەلەکەمان بەو ورە و هێزەی کە لە گەریلا وەری دەگرێت، بە ورە و ڕۆحی گارە ڕژانە گۆڕەپانەکانی نەورۆز و جارێکی تر نیشانیاندا کە ئەوان گەلی سەرهەڵدانن.
لە قۆناغێکی ئاوەهادا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەست لە پیلانی داگیرکاریی بەرنادات و دەیەوێت زیاتری بکات. بەتایبەتی دەخوازن هەندێک کەس لە باشووری کوردستان تێوەگلێنن و ئەوان بۆ ئامانجە گڵاوەکانیان بەکار بهێنن. لەئەم چوارچێوەیە هەندێک کەس بۆ بەرژەوەندیی مادیی هاوکاریی داگیرکەران دەکەن، لە هەفتانین لە کاری ڕێگە و لە گارە کاری بەڕێوەبردن دەکەن. لە کوردستان بۆ داگیرکاریی سەربازیی ڕێگە دروست دەکرێت. کارکردن لە دروستکردنی ڕێگەی سەربازیی بەواتای خزمەتی دووژمنە و ئەو کردەوەیە تاوانێکی گەورەیە لە دژی گەل.
کەسانێک، کە بۆ خزمەتی داگیرکەران کار دەکەن پێشتر لەلایەن فەرماندەیی ئێمە هۆشدارییان پێدراوە. گەلێک کەس ڕووی ڕاستەقینەی دوژمن-یان بینیوە و وازیان لە خزمەتکردنی داگیرکەر هێناوە. بەڵام هەندێک کەس هێشتا بە بەردەوامیی خزمەتی داگیرکەر دەکەن و لە داگیرکاریی باشووری کوردستان ڕۆڵ دەگێڕن. ئێمە جارێکی تر داوایان لێدەکەین کە با دەست لەم کردەوەیە بەردەن و خزمەتی دووژمن نەکەن ئەم کارەیان دوورە لە پێوانەکانی وڵاتپارێزیی.
فەرماندەیی هەرێمی هەفتانین
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,221 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!