ناوی پەڕتووک: سوودەکانی شەڕ
نووسینی: ئاری بن مۆناشێ
وەرگێڕان: #عەبدوڵڵا حەسەن زادە#
ئەم بەرهەمە ئەگەر بگوترێت یەکێکە لە تەماوی ترین پەڕتووکەکان لە بارەی سیاسەت و هەواڵگری و تەنانەت چۆنییەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان. بەرژەوەندییەکانی پشت پەردەی وڵاتان و پیلانگێڕی و سیاسەتی هاوتەریب و دژبەیەک، خەون بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتێکی بێ کۆتا و لەناوبردنی دەسەڵاتێک. ئەو یارییە پشت پەردانە چین کە وڵاتان دژ بەیەک و هەندێجار پێکەوە دەیکەن. خوێندنەوەی ئەم پەڕتووکە ئەگەر ڕوانگەت سەبارەت بە پەیوەندییە سیاسی و هەواڵگری و ئابوورییەکانی دنیای ئەمڕۆ نەگۆڕێ ئەوە بە دڵنیاییەوە دەروازەیەکی تازەت لە بەردەم دەکاتەوە و وات لێدەکات خوێندنەوەیەکی تازە بۆ ئەو بابەتانە بکەیت. ئیدی فریوی دنیای ڕاگەیاندن و جاڕدانەکانیان نەخۆێت و نەهێڵێ هاوار و هاژەهاژە فریودەرەکانیان گوێت کەڕ و چاوت نابینا بکات و هەست و وجودت بخاتە ژێر کاریگەرییەوە. [1]
دانلود کتاب: سوودەکانی شەڕ
تعداد دانلود:
422 بار
از نویسندە، مترجم و انتشاراتی تقاضامندیم کە در صورت عدم رضایت پخش این کتاب در کوردیپیدیا، ما را مطلع نمایید!
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,176 بار مشاهده شده است