#زاگرۆس نانەکەلی#
2015
پەرتوکی میدیای وەرزشی کوردی 616 لاپەڕەیە و ڕەنگاورەنگە، مێژووی میدیای وەرزشی جیهانی وکوردی بەچڕی نووسراوەتەوە، مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە ولیژنەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستان و گرنگی وکێشەکانی، پاشان مێژووی یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهانی کە بە (ئیپس) ناسراوە ولەگەڵ تێکڕای کۆنگرەکانی ئەم ڕێکخراوە، هەروەها یاسای ئەم ڕێکخراوە وەرگێڕدراوە، مێژووی ڕێکخراوەکانی میدیای وەرزشی لەسەرانسەری جیهان، وەرزش ومیدیای وەرزشی وسیاسەت لەمێژوێک چڕ نووسراوەتەوە،
راگەیاندنی وەرزشی کوردی تێکڕایی بابەتی کاریکاتێر و کاریکاتێرستانی کوردی کە ئەوانەی کاریکاتێری وەرزشیان نەخشاندووە و مێژووی یەکەم شەهیدی فۆتۆگرافەری وەرزشی وسیڤی شەهید وکۆچکردووانی میدیای وەرزشی کوردی و ڕەخنە و فۆتۆگرافەرانی وەرزشی و یەکەم هەواڵی وەرزشی و یەکەم بێژەر و کۆمێنتاری وەرزشی و یەکەم ستوونی وەرزشی و یەکەم وێنەی وەرزشی و سەرەتای گواستنەوەی یارییەکان لە کوردستان و تیڤی ورۆژنامە وگۆڤار وسایت و ڕادیۆ و پرێس کۆنفرانس و کۆمێنتار و گواستنەوەی یارییەکان و ستۆدیۆ ومکیاژ ودیکۆر ودەرهێنانی وەرزشی، هەروەها مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی وهەروەها مێژووی سەرهەڵدانی میدیای وەرزشی کوردی لەهەر چواربەشەکەی، پاشان مێژووی بڵاوبوونەوی یەکەم بابەتی نووسراوی وەرزشی کە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی #02-06-1921# لەرۆژنامەی پێشکەوتن بابەتی ئەسپ تاودان بڵاوبۆتەوە تا ئەمرۆی میدیای وەرزشی کوردی کە ساڵی 2015، بۆیە لەسەر پەرتووکەکان نووسراوە 2015 واتە لە ساڵی 1921 تا 2015 واتە مێژووی (94) ساڵی میدیای وەرزشی هەرچوار پارچەی کوردستانە، هەروەها لیستی ناو وێنەی میدیاکارانی شارەکانی کوردستان کە خۆی زیاتر لە (350)ناو دەدات، هەروەها مێژووی بڵاوکراوەکانی وەرزشی لەتیڤی و ڕادیۆ وگۆڤار و پێگەکانی ئەلیکتڕۆنی، هەروەها خاوەن پێداویستی تایبەت، هەروەها سیڤی میدیاکارانی وەرزشی هەر چوار پارچەی کوردستان کە زیاتر لە (135) سیڤی دەبێت، پاشان سیڤی خانمە میدیاکارانی وەرشی کە زیاتر لە (26) سیڤی لەخۆی دەگرێت، هەروەها سیڤی فۆتۆگرافەر ودیمانەی جیانی میرلۆ سەرۆکی (ئیپس) و بابەتەی جۆراوجۆری میدیای وەرزشی کوردی.
بۆیە دەکرێت هەوڵ بدەین پسپۆڕان وشارەزایان لەگەڵ زانکۆکانی کوردستان وعێراق ئەم پەرتووکە وەکو یەکەم سەچاوە و سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو سەرەتا بتواندرێت وەک وانە ومێژوو بەشێکی لێ وەربگیرێت وبخوێندرێت، پاشان کاری توێژینەوە و بروانامەی لەسەر بکرێت.
توجه: فایل PDF این کتاب در دسترس نیست، لطفا کمک کورديپيديا برای دریافت این فایل! ارسال کتاب این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,172 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!