وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له لای شاری ڕەبەت، گوندی مەکڵاوێ، ساڵی 1337ی هەتاوی و 1958ی زایینی، کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک خوالێخۆشبوو حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری، شایانی ئاماژەیه کە عەشیرەتی گەورک لە نەوادەی جوانمێر ئاغان کە یەکێک بووە له قارەمانانی دوازدە سوارەی مەشهووری مەریوان و شەجەرەنامەی ئەو بەڕێزه ئاوایه: حاجی کەریم ئاغا کوڕی جەهانگیر ئاغا کوڕی پیرۆت ئاغا کوڕی حەسەن ئاغای گەورک کوڕی عەزیز ئاغا کوڕی بایز ئاغا دووهەم کوڕی جوانمێر ئاغای دووهەم کوڕی محەممەد ئاغا کوڕی بایزئاغای ئەوەڵ کوڕی جوانمێر ئاغای قارەمان کوڕی میرزا ئەحمەد کوڕی ڕەسول ئاغای بڵباس بووە، بەڕاستی ئەو شەجەرەنامانە هەمووی وەک پێناسەی میللەتی کوردە و بۆیه هەمیشه دەینووسم و دەبێ بیانپارێزین، ڕووحی بەرزیان شاد و یادیان پیرۆز بێ، ڕێزی تایبەت بۆ هونەرمەند کاک سمکۆ جەهانگیری[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 469 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!