ئەشکان لە سنووری ئالانی ڕۆژهەڵات(#ئالانی سەردەشت#) دایە و سەربە شارەدێی #بێژوێ# و شاری #سەردەشت#ە.
لەسەر ناوی ئەم گوندە چەند بۆچوونێکی جیاواز هەیە، ژمارەیەک لە خەڵکی ناوچەکە دەڵێن ناوەکە لە سەرەتادا (ئاشەکان) بووە و دوواتر گۆڕاوە بۆ (ئەشکان) بەو پێیەی ژمارەیەک ئاشی ئاوی لێبووە، هەندێکیش پێیان وایە لە وشەی ئەشک واتە فرمێسکەوە وەرگیراوە، هیواش هەن ناوەکە دەبەنەوە بۆ سەر ناوی دەوڵەتی ئەشکانی.
ئەم گوندە مێژوویەکی کۆن و نادیاری هەیە بەو بۆچوونەی کە دەڵێت بە ناوی دەوڵەتی ئەشکانیەوە ناونراوە ئەوا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەو هەزاران ساڵ کۆنە.
ژمارەی دانیشتووان: لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابووردوودا چل ماڵ بووە، لە ساڵەکانی سەرەتای سەدەی نوێدا تا چەند ساڵێک بەر لە ئێستادا نزیکەی پەنجا ماڵ بووەو ئێستا بیست ماڵی تێدا نیشتەجێن.
دانیشتووانی ئەم گوندە زۆر بەیان لە هۆزی سمایلە کوێرین، چەند ماڵیکی میراودەلی و مسکێنی تێدا نیشتەجین.
[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,763 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!