عەدێ و مەدێ 14
گۆلک قیت بۆوە و دەرپەڕی، نەمزانی نە غاردەم گۆلکی بگرمەوە، نە بچمە سەر مەدێی و بزانم مایە یان نا ! گۆتم : ئینسان لە حەیوانی مهیمترە، با بزانم مەدێ مایە یان نا، غارمدا سەری، دیتم هەردوو چاوی خێل ببوون و زمانیشی بەلای چەپی دەویدا هاتبووە دەرێ، هەر زەندەقم لێی چوو ! گۆتم : خوایە هاوار ئەوە مەدێ لۆ ئەوهای لێهاتیە، دۆلکە ئاوەک لەوێبوو، گرتم و بە چڕوچاوی مەدێم داکرد، مەدێ دوو جار خۆی برند کرد و بە عاردی داداوە، گۆتم : مەدێ، کورە مەدێ، مەدێ ! هەر ئەوەندە بوو گێم لە لرخە لرخەکی بوو، غارمدا لە دەرکەی ناندینی ماری مەدێم دا و هاوارم کرد : وەرنە دەرێ مەدێ مردار بوو ! تێکڕا سێ چارەک غاریان دا دەرێ و گۆتیان وەی کورەبین بابۆ وەی کۆرەبین بابۆ ! ئەسمەری ژنی هاتە دەرێ و بە چەپەرۆکان وەرگەڕا خۆ، گۆتیە من : ئەوە چت لەو پیاوەی کرد هەی بێ زەمیر ؟ گۆتم : بابە وەڵلا گۆلک لەقەی لێدا، ئەتوو لەو گۆڕەی لۆ بە ملە من دادەینی ! ئاوڕی داوە و گۆتی : ئەدی کا گۆلک ؟ گۆتم : وەڵلا قیت بۆوە و دەرپەڕیە دەرێ ! گۆتی : ئەتوو بڕۆ دوو سۆراغی گۆلکی، جارێ ئەو مهیمە، سەرمان ڕۆیی، با ماریشمان نەڕوا، زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە !
غارمدا دەرێ بزانم گۆلک چی بە سەر هاتیە، هەر چەندی چاوم گێڕا هیچم نەدیت، یەک دوو مارە جیرانم کرد لۆ سۆراغی گۆلکی، لە باتی وەرامم بدەنەوە قەرداریشیان کردمەوە و گۆتیان دەی داخوە بە دزیشمان دەرناینی ! ناچار بووم هاتمە دەرێ، دیتم عەدێ لەوسەری ڕا دێ و شفتیەکی لەبن هەنگریە ! هاوارم کرد : عەدێ فریا کەوە مەدێ مرد !
مایتی.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 720 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!