یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز ڕایگەیاند، ئەوان دەبنە پێشەنگی هەنگاوی گۆشەگیری و فاشیزم و دایگرکەری بەسە، کاتی ئازادی کە لە لایەن کەجەکەوە ڕاگەیێنراوە.
یەکینەکە لەم بارەیەوە ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی کردەوە کە، ئیدی کاتی قسەکردن بەسەر چووە. دەبێت هیچ کەسێک نەڵێت، ئەمە کاری من نیە. هەر کوردێک لە هەر شوێن و گۆڕەپانێکە، بەشداری لەم هەنگاوەدا بکات.
چالاکیەکانی ئامەد
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز ڕایگەیاند لە ئامەد زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجام داوە و بەم شێوەیە باسی لێوە کرد:
لە بەرواری 16ی ئەیلول کۆنتەینەرێکی قەرەقۆلی جەندرمەکانیان لە ناوچەی فارقینی ئامەد بە چالاکیەک لەناوبرد. چەندین ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنتڕۆلکردنی ئاگرە گەیشتنە شوێنی چالاکیەکە.
لە بەرواری 17ی ئەیلولیشدا بە تەقەمەنی دەستی و چەکی سووک لە دژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای فارقین و ئێلح چالاکیەک ئەنجام درا. چەندین ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی چالاکیەکە، ژمارەی کوژرا و بریندارەکان پشتڕاست نەکرایەوە. یەکینەکانمان بە بێ زیان گەڕانەوە و لە شوێنی چالاکیەکە دوور کەوتنەوە.
لە 16ی ئەیلولدا لە گەڕەکی پێنجی نیسان لە ناوچەی باخلاری شاری ئامەد لە گروپێکی بازرگانی بە مادەی بێهۆشکەرەوە چالاکیەک ئەنجام درا و گروپەکە سزا درا.[1]