لە شاری #سلێمانی#، لەسەر گڵکۆ ئەو خێزانە کوردەی لە شاری بەغدا کوژران، بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەیان، نوێنەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان، کۆنگراستار، کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ڕژاک، بەیانامەیەکیان خوێندەوە.
بەیاننامەکە لەلایەن ژینۆ ڕەشید، ئەندامی ڕژاک خوێندرایەوە، تێدا هاتبوو، دەبێت ژیانی هاوڵاتیان لەلایەن هێزەئەمنیەکان و لایەنی پەیوەندیدارەوە لە عێراق یان هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت، ئێمە لەکاتێکدا کوشتنی ئەو خێزانە کوردە شەرمەزار دەکەین، ڕایدەگەیەنین، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەرپرسیارن لە ئاستی کوشتنی خێزانەکەدا.
هەروەها باسی ئەوەشکرا کە پێویستە ڕێکخراوەکانی ژنان هاوهەڵوێستبن بۆ زیاتر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، چونکە بەردەوام ژنان دەکوژرێن و کۆمەڵکوژدەکرێن.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,381 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!