عەدێ و مەدێ 62
وەختەکی بەخەبەرهاتم، دیتم لەسەر قەرەوێرەیمە و هەردوو دەستیشم بە قەرەوێرەی بەسترایتەوە، ئەفەندیەکیش لە نێزیکی من لەسەر کورسیەکی دانیشتیە و خەریکی مۆبایلیە! تەماشایەکی ئەولاو ئەولام کرد بزانم مەجۆ و کەرەبابیش لەگەرە من درێژ کراینە کەسم نەدیت، یەک دوو جار کۆخیم، کابرای لە ژۆرێ بوو، سەری برند کردو تەماشا منی کرد، وەکی دیتی بەخەبەرم هەستاوەو غاری دا دەرێ، بڕەک پێچوو دختۆرەکی پیاو هاتە ژۆرێ و دوو سستەریشی لەگەر بوو، هاتە لای سەرم، فایلەکەی منی دەست دایێ و بەینەکەی تەماشای کرد، ئەوجارە تەماشای کردم و گۆتی: کوی؟ گۆتم: باشم ئەلحەمدولیللا، ئەوە دەمبینی کوومە! گۆتی: ئەتوو لە لوولەی شووشەی گەڕایەوە، دەزانی چەند مانگە لێرەی؟ گۆتم: نەخێر! گۆتی: دوو مانگ و پازدە ڕۆژە، گۆتم: سوحبەتم لەگەر مەکە، ئەوپەڕی دوو سێ ڕۆژەک بی! گۆتی: تەماشا مۆبایلم بکە، بزانە مانگی چەندە؟ تەماشایەکم کرد و لۆم بەدەرکەت ڕاست دەکا! گۆتم: ئەدی دوو برادەرم لەگەربوو، ئەوان چیان لێهات؟ گۆتی: ئەوان هەر چار پێنج ڕۆژان لێرەبوون، برینیان سووک بوو، دەرچوون و چوونەوە مارێ، گۆتم: ئەدی ئەمن دەستم لۆ بەسترایتەوە؟ گۆتی: ئەوە ئیشی من نیە، ئەو کابرایە دەزانی، کە لەگەتوو لە ژۆرێیە، تەماشایەکی کابرام کرد، ئەویش بڕەکی تەماشا کردم، دوایێ چوو فایلەکی لەناو دۆرابەکەی تەنیشتم دەریناو کردیەوە و بەینەکی تەماشای کرد، پاشان گۆتی: ئەتوو لەبەر ئەوەی تۆمەتباری و دوو شایەدیشت لەسەرە، لۆیێ دەستت بەسترایتەوە! گۆتم: بەچ تۆمەتبارم؟ گۆتی: بەکووشتنی ئەو دوو کەسەی لەناو تڕومبێلی بوون لەگەرت! گۆتم: کوو؟ گۆتی: لەپشتەوە خۆت لە سایەقەکەی کردیەو هەردوو چاوت تووند گرتیە، هەتا تڕومبێلی لە دەست دەرچی و وەرگەڕێ و ئەتوو و ئەوانیش بمرن!
مایتی.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 556 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!