دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:
هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوای بەدەستخستنی چەند زانیارییەک لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە، توانییان دەست بە سەر بڕی (70) کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تریاکدا بگرن، کە لە لایەن گرووپێکی ئەفریقییەوە هێنرابووە هەرێمی کوردستان، کە لە شێوەی ماددە خۆراکییەکانی وەک: (تەحین، ژاژی، کەشک، ڕەیحان و ئارد) بوو، بەڵام بە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی و پلانێکی تۆکمەی هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانرا دەستی بەسەردا بگیرێت.
ئەو گرووپە پێکهاتبوو لە چوار هاووڵاتیی ئەفریقیي خەڵکی وڵاتی (غانا)، کە ئەم ماددە هۆشبەرانەی هێناوەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بە پێی ماددەی (14) لە یاسای سزادانی ماددە هۆشبەرەکان، دەستگیر کران و ڕادەستی دادگا کران.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,054 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!