بابەت: وتار
ناونیشان: کانوون چییە
ماڵپەڕی #کوردستانی نوێ#
#30-12-2021#
کانوون، ئەو ناوەیە کە بۆ هەردوو مانگەکەی سەرەتاو کۆتایی ساڵی میلادی بەکار دەهێنرێت، واتە کانوونی یەکەم کە مانگی دوازدەیە و کانوونی دووەم کە مانگی یەکە، کە بە ئینگلیزی دیسەمبەرو جێنیوەری، کانوون وشەیەکی سامییەو واتای وەرزی زستان دەگەیەنێت، بابلییەکان و ئارامییەکان بەکاریان هێناوە بۆ ئەو وەرزە کە وەرزێکی تا بڵێی ساردو سەرمایەو تیایدا زۆرترین بەفرو باران دەبارێ و زۆرترین کڕێوەو ڕەشەباو سەهۆڵبەندان هەڵدەکەن و ڕوو دەدەن.
لە زمانی سریانیدا بە واتای کوانوو یان ئاگردان، بە تایبەت بەو کوانوانە دەوترێ کە بە قوڕ دورست دەکرێت و ئاگری خەڵووز یان داری تێدا دەکرێتەوە بۆ خۆ گەرم کردنەوەو خۆپاراستن لە سەرماو سۆڵەی زستان.
لە زمانی عەرەبیدا، هەردوو کانوونەکە دوو مانگی جەرگەی زستانی ڕۆمیانن، ڕۆمەکان ناویان نابوون کانوونی یەکەم و کانوونی کۆتایی. تەبەری لەو بارەیەوە دەڵێ: قسەیان لە کانوون قورسترە. ئەم قسەیە دوو دیوی هەیە، یەکێکیان واتە کانوون لای ڕۆمەکان واتە زستان و ئەو وەرزەش خەرج و پێویستییەکانی زۆرترە لە هاوین، کەواتە قورسە، لە خۆرهەڵاتی عەرەبی پەندێک هەیە دەڵێ: لە نێوان کانوونەکان و شوباتدا شەو لە ماڵە دراوسێ مەمێنەوە، پەندێک دەڵێ: شایی شێت لە کانوونەکاندایە، یان دەوترێ: لە کانووندا لە ماڵی خۆت بمێنەرەوەو دارو ڕۆنی باش هەڵگرەو زۆر پەندی دیکەش.
لەبەرئەوەی زستان لەو دوو مانگەدا زۆر ساردە، خەڵکی بە تێپەڕبوونی خۆشحاڵ دەبن و بۆ ئەوەش پەندێک هەیە دەڵێ: لە دوای کانوونەکانەوە زستان هێورترە.
[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,312 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!