بابەت: ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ساڵی 2021 دا و لە لایەن حکومەتی ئێران ئەنجام دراون بەم شێوەیە بڵاو دەکاتەوە.
جێی ئاماژەیە که ساڵی 2021, ساڵێکی پڕ لە زەحمەتی و پێشێلکاری بوو، مم کە بەسەر کۆمەڵگای کوردستان داسەپا. بە پێی ئەو ئامارانەی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆیی کردوونەتەوە،
لە ساڵی 2021 دا شاهیدی لەسێدارەدان، تیرۆر، گرتن و زیندان، کوشتنی کۆڵبەران و بە دەیان پێشێلکاری مافی مرۆڤی بوون که حکومەتی ئێران، ڕۆژانە دژ بە گەلی کوردستان ئانجامی داون.
$تیرۆر و کوشتن$:
1. #موسا باباخانی# ئەندامی دەفتەری سیاسی #حیزبی دێموکراتی کوردستان#
2. هاوکات هەوڵی تیرۆری 4 چالاکی سیاسی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
3. لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا 11 گیراو لە ناو زیندانەکانی ئێران لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون.
4. هەروەها 1 هاوڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە سەربازیەکانی ئێران کوژراوە.
5. جێی ئاماژەیە کە 4 کەسی تریش بریندار بوون.
$لە سێدارەدان$:
لە سەرەتایی ساڵەوە تا کۆتایی 2021 زایینی لانیکەم 45 کەس لەسێدارەدراون. دوو لە سێدارەدراوان چالاکی سیاسی بوون.
1. حەیدەر قوربانی، خەلکی #کامیاران#
2. هێمن مستەفایی، خەڵکی #مەریوان#
لە بەشێکی تر دا لە ساڵی 2021 دا 43 کەسی دیکە بۆ تۆمەتگەلی جیاواز بەسێدارە حوکم درابوون و لەسێدارە دراون.
$گرتن و زیندانی$:
لەساڵی 2021 دا لانیکەم 811 چالاکی سیاسی، مەدەنی، ژینگە پارێز و هاوڵاتی ڕؤژهەلاتی کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوان.
• زۆربەی ئەو کەسانە لە کاتی دەستبەسەرکران دا ڕوبەروی ئەشکەنجە بوونەتەوە.
• هیچ حوکمێکی دادوەری بۆ گرتنیان نیشان نەدراوە.
• لە مافی پێوەندی بە ماڵباتەکانیان بێ بەش کراوەن.
• پارێزەریان نەبووە.
• لە کاتی بازجویی دا ئەشکەنجە دراون.
جێی ئاماژەیە کە لە چەند مانگی تایبەتدا کە ڕێژەی نارەزایەتی خەلک چۆتە سەر، گرتن و زیندانی کردنی هاوڵاتیانیش بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە.
گرتن و زیندان.
$کۆڵبەر و کۆڵبەران$:
لە ساڵی 2021 لانیکەم 50 کۆڵبەر کوژراون و 152 کۆڵبەریش بریندار بوون.
لە ساڵی 2021 دا کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بووە لە کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران دا. تەقەی ڕاستەوخۆ، بەربوونەوە لەبەرزایی، ڕەقبوونەوە هۆکارەکانی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرانن.
1 کوشتن و بریندار کردنیی کۆڵبەران تاوانێکی دژە مرۆڤیە کە حکومەتی ئێران بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەڕێوەی دەبات.
2 هیچ لێپرسینەوە لەگەڵ بکووژانی کۆڵبەران ناکرێت.
3 خامنەئی، ناوەندەکانی وەک سوپا، فەرمانداری وشارەوانییەکان بە دەیان جار فەرمانی کوشتنی کۆڵبەرانیان تازە کردۆتەوە و دانیان پێداناوە.
$خۆکوژی$:
بە پێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لانیکەم 68 ژن لە ماوەی یەک ساڵ دا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هەر لەو ساڵی 2021 دا 72 پیاو دەستیان داوەتە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
جێی ئاماژەیە کە ڕێژەی 19 کەس لەو 140 کەسەی خۆکوژیان کردووە، تەمەنیان ژێر 18 ساڵە.
جیا لە خۆکووژی هاوڵاتیان، دیاردەی کوشتن پەرەی سەندوە و 11 هاوڵاتی لە ئاکامی تێکهەڵچوون دا کوژراون.
کێشە کۆمەڵایەتیەکان، دەسەڵاتی ئێران، کێشەی ئابووری، نایەکسانی و نەبوونی یاسای پاراستنی مافەکانی ژنان بەشێک لە هۆکارەکانی خۆکوژی ژنانن.
$مین و خەسارەکانی$:
تەقینەوەی مینە چێندراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرانی 7 کەسی لێ کەوتووەتەوە.
هاوکات 29 کەسیش بە هۆی تەقینەوەی ئەو مینانە بریندار بوون.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە مین ڕێژ کردنی ناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵی ئەوە دەدات کە پێوەندیەکانی ئەو بەشەی کوردستان لە گەل باشورر و باکووری کوردستان بپچرێنێت. دوایی کۆتایی هاتنی شەری 8 ساڵەی ئێران و ئێراق، هیچ بیانۆیەک بە دەست حکومەتی ئێرانەوە نەماوە، بۆ هێشتنەوەی ئەو مینانە.
مافە پێشێلکراوەکان بەکورتی:
- یاسایی بنەڕەتی ئێران و هەڵاواردن.
-بەشداری نەکردنی کوردستانیان لە دەسەڵاتداری.
-بێبەشکردنی کوردان لە بەڕێوەبەردنی وڵاتی خۆیان.
- ئاسیمیلاسیۆنی زمانی، کلتووری و نەتەوەیی
-گرتن، ئەشکەنجە و زیندان بۆ بێدەنگ کردنی خواستی سیاسی و نەتەوەیی.
لە کۆتایی دا پێویستە ئاماژە بکەین، کە ئەو داتایانە تەواو نین و هیچ ناوەندێکی ماف مرۆڤی ئیزنی ئەوەی پێنادرێ لە کوردستان و ئێران، ئازادانە پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکان کۆکاتەوە و ئازادانە کاری ئاگادارکردنەوە ئەنجام بدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
#01-01-2022#
[1]