کتابخانه کتابخانه
جستجو

کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!


گزینه های جستجو





جستجوی پیشرفته      صفحه کلید


جستجو
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
ابزار
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
زبانها
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
حساب من
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
جستجو ارسال ابزار زبانها حساب من
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 درباره
 آیتم تصادفی
 قوانین استفادە
 آرشیویست های کوردیپیدیا
 نظرات شما
 گرد آوریها
 کرونولوژیا از وقایع
 فعالیت ها - کوردیپیدیا
 کمک
موضوع جدید
زندگینامە
ملا سید احمد فیلسوف
31-05-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
شیان شمو خدر
25-05-2024
سارا سردار
زندگینامە
شیان خلیل ابراهیم
25-05-2024
سارا سردار
زندگینامە
شکور دربو حسین بشار
25-05-2024
سارا سردار
زندگینامە
شوکریە صالح احمد
22-05-2024
سارا سردار
زندگینامە
شاها حجی بشار
22-05-2024
سارا سردار
زندگینامە
شامل اسماعیل خودیدا
22-05-2024
سارا سردار
زندگینامە
سیدو خلف علو
08-05-2024
سارا سردار
اماکن باستانی
خانه‌ مصری
05-05-2024
شادی آکوهی
اماکن
کوه قارون
05-05-2024
شادی آکوهی
آمار
مقالات 518,767
عکس ها 106,015
کتاب PDF 19,351
فایل های مرتبط 97,452
ویدئو 1,396
زندگینامە
حیدر شیخ علی غلام
زندگینامە
صلاح محمد کریم
زندگینامە
لیلا زانا
زندگینامە
محمود مرادی
زندگینامە
کیوان کوسری
ژن و سیاسە ت: خەڵاتی شێواندنی وێنای ژنەکاندیدێک بۆ سەرۆکی وڵات
کوردیپیدیا و همکارانش، همیشه به دانشجویان و آموزش عالی کمک خواهند کرد تا منابع لازم را به دست آورند!
گروه: تحقیقات مختصر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژن و سیاسە ت: خەڵاتی شێواندنی وێنای ژنەکاندیدێک بۆ سەرۆکی وڵات

ژن و سیاسە ت: خەڵاتی شێواندنی وێنای ژنەکاندیدێک بۆ سەرۆکی وڵات
ژن و سیاسە ت: خەڵاتی شێواندنی وێنای ژنەکاندیدێک بۆ سەرۆکی وڵات
نەوال سەعداوی
وەرگێڕانی: #ڕۆزا حەمە ساڵح#

سەرەڕای ئەوەی لە شاری قاهیرە خۆرەتاو بوو، بەڵام هەورێکی ڕەش خانووە کۆنکرێتییەکانی داپۆشیبوو، ئەگەرچی سەوزایی نەماوە و پاڵەپەستۆی تەلار و دیوارە کۆنکرێتییەکانە، ئەگەر چی سەر زبڵ و کەلاوەکان پڕبووە لە ژاوەژاوی مناڵانی سەرشەقام، و سەگ و پشیلە بەرەڵاکان. بەڵام بەیانیان چاوەکانم بەمژدەی ڕۆژێکی نوێوە هەڵدەهێنم، گەشبینم بە سروشت، یاخود گەشبینم بەو کرۆمۆسۆمانەی کە لە داپیرە جوتیارەکەم، و دایکمی یاخی، و باوکە ئەزهەرییەکەم کە دژ بە ئەزهەر شۆڕشیکرد، بۆم ماوەتەوە. بۆ یاخیبوون پێویستە لانی کەمی گەشبینی و هیوا بە گۆڕانکاری هەبێت، ئەگەر هیوا نەبێت ئەوا گەشبینی وەک جۆرێک لە نەفامی یا ساویلکەیی منداڵی یاخود شێتیی لێدێت.

کاتێک لە زینداندا بووم هاوڕێکانم نازناوی کچەساویلکەیان لێنابووم، دەسپێکی هەموو ڕۆژێکێ نوێ زەردەخەنەم دەکرد و پێم دەوتن: (سادات) دەمرێت و ئێمەش لە پشت دیوارەکانەوە دەچینە ناو ژیانەوە! پێیان وتم تۆ منداڵێکی ساویلکەی، هەروەها دەیانوت تۆ کەسێکی نیمچە شێتی یا ناواقیعییت، دەیانوت: ڕۆماننووسێکی خەیاڵ بڵاوە، و هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەتەوە نییە.
بەڕێزان ئایا سیاسەت چییە؟!
ئایا سیاسەت دەستیدەستی و فرتوفێڵی حزبی و هەڵبژاردنە بۆ گەیشتن بە کورسیی سەرۆک؟ یاخود کورسییەک لە پەرلەمان، یا هەر پلەیەکی نزم و بەرزی نێو دەسەڵات؟!

بە من دەڵێن: تۆ عاشقی پرسیار کردنیت، پێم دەڵێن تۆ حەزت بە مشتومڕی سەرنج ڕاکێشانەیە، وەک ئەوەی پڕسیارکردن یا مشتومڕ و وروژاندنی پرسەکان، پەیوەندییەکی سێکسی بێت لە دەرەوەی هاوسەرگیریی شەرعی، ئایا چ نەنگییەک لە ورووژاندنی دیالەکتیک و مشتومڕ دایە؟!

ئایا گۆڕانکاری لە دیالەکتیک و پرسیار کردنەوە درووست نابێت؟ ئایا شۆڕشی کۆیلەکان لە جیهاندا بە پرسیارێک دەستی پێ نەکرد؟ شۆڕشی کۆیلەکان لەو ژنەوە دەستی پێکرد کە بەیانییەک لە شاری لەندەن، لە ژووری نووستنەکەیدا چای دەخواردەوە، لەندەن پایتەختی ئیمپراتۆڕییەتی بەریتانی بوو، کە خۆری لێ ئاوانەدەبوو، ئیمپراتۆڕییەت لەسەر عارەق و خوێنی کۆیلەکانی کیشوەرەکانی ئەفریقا و ئاسیا و ئەوانی تر بونیادنرابوو، ژنەکە قوتووە شەکرەکەی کردەوە تاکو کەوچکێک شەکر بکاتە ناو کوپە چاکەیەوە، لەسەر قوتووەکە نوسرابوو ئەم چاییە لە ئەفریقای ڕەش چێنراوە، کاتێک شەکرەکەی لە ناو چاکەدا تێکەڵ دەکرد ئەو پرسیارەی بە خەیاڵد هات: ئایا کۆیلە ڕەشەکان چەند لە عارەق و خوێنی خۆیان دەدەن بۆ چاندنی قامیشی شەکر؟! تامی چاییەکە لە دەمیدا تێکەڵ بە عارەق و خوێن بوو، بۆیە یەکسەر قوتووە شەکرەکەی فڕێدایە سەتڵە خۆڵەکەوە.

ئیتر بزووتنەوەیەکی میللی بۆ بایکۆتکردنی شەکر لە لەندەن سەریهەڵدا. ئەو بزوتنەوەی سەرپەرشتیی هەموو بزووتنەوەکانی تری جیهانی کرد بۆ نەهێشتنی کۆیلایەتی!
پیاوان لەگەڵ ژناندا بەشداریی ئەم بایکۆتکردنە ئابوورییەی شەکریان کرد، بەڵام ژنان بڕبڕە پشتی ئەم بزووتنەوەیە بوون، چونکە بابەتی خواردن (لەنێویشیاندا شەکر) لەو کاتەدا و تائێستاش تایبەتە بە ئافرەت، چونکە ئافرەت دەڕوات بۆ بازاڕ و شەکر دەکڕێت، هەرئەویش دەتوانێت نەیکڕێت، یاخود ئەو خواردنەی (بە عارەق و خوێنی کۆیلەکان ژەهراویی بووە) بیگۆڕێت بە خواردنێکی تر کە بێتاوانتر و بێگەردتر بێت.

خوێندنەوەی مێژوو ئاماژە بەوە دەکات کە شۆڕشەکانی ڕزگاریی میللی لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا، سەرەتا بە کەسێکی یاخیبوو یا کەمینەیەک دەستی پێکردووە، و دواتر تەشەنەی کردووە بۆ زۆرینە، وەک چۆن
ئەمە ئەو مێژووەیە کە لە قوتابخانەکانمادا نایخوێنیین، چونکە مێژووی شۆڕشەکانی ڕزگاریی میللی، مەترسیدار یا قەدەغە کراون، و لەبەرئەوەی ڕۆژنامەکانی ئیمپراتۆرییەتی دەسەڵاتدار لە ناوخۆ و لە دەرەوەش هەمیشە وێنەی تاکی یاخیبوو دەشێوێنن، ئیتر ژن بێت یا پیاو، بەڵام ژن دوو ئەوەندەی پیاو وێنەکەی دەشێوێندرێت، هەر چەندە پیاو (بەپێی داب ونەریت) یەکسانە بە دوو ژن. هەربۆیە یاخیبوون بە پرسیارێک دەست پێدەکات، کە نزیکترین (کوپێک چای لە لەندەن) و دوورترین (کویلەکانی باشوری ئەفریقا) پێکەوە دەبەستێتەوە.

خوێنەرانی بەرێز ئێستا ڕێگام پێبدەن کە چەند نموونەیەکتان لە ژیانی گشتی و تایبەتی خۆمتان بۆ باسبکەم، لەبەر ئەوەی من زیاتر دەربارەی ژیانی خۆم دەزانم وەک لە ژیانی کەسانی تر، و لەبەر ئەوەی هەتا قسە لە سەر خۆم نەکەم مافی ئەوەم نییە قسە لە سەر خەڵکی تر بکەم، لای ئێمە پەندێک هەیە کە دەڵێت: لە خۆتەوە دەست پێبکە.
ئەو کاتەی بڕیارمدا خۆم بۆ سەرۆک کۆماری میسر کاندید بکەم (دیسەمبەری ساڵی 2004)، ڕۆژنامە حکومی و ناحکومییەکان کە خۆیان بە (بێلایەن) ناساندبوو، و خەڵکی پێی دەگوتن (رۆژنامەی زەرد) کەوتنە پێشبڕکێ بۆ شێواندن و لەکەدارکردنی کەسایەتیی من، کە پێشتر بەرامبەر هیچ کەس نەکرابوو، وەک ئەوەی هەر ڕۆژنامەیەک کەسایەتیی من زیاتر لەکەدار بکات ئەوا (خەڵاتی نێودەوڵەتی) یا خەڵاتی سەرکەوتنی پێدەبەخشرێت، یا ڕەنگە کەمکردنەوەی بەهای من ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی بەهای ئەو سەرۆکەی کە دەیانەوێت بەڕێژەی 9,99٪‏ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەمشێوەیەش لەکەدارکردنی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ سەرۆککۆماری میسر کاندید کردبوو درێژەی خایاند.

بۆ نموونە لە 13 جەنیوەری 2005دا ڕۆژنامەی مەیدان کە لە قاهیرە دەرچێت، بە مانشێتێکی گەورەو لە لاپەڕە یەکەمدا و خەتێکی پانی ڕەش نووسرابوو:
رۆژنامەی پێشینەی کاندیدەکان بۆ سەرۆک کۆماری...

وێنەکەی من کە لەژێر مانشێتەکەدا دانرابوو، لە وێنەی ئەو گومانلێکراوانە دەچوو کە فەرمانی گرتنیان هەبوو، ئەو قسانەشی دەربارەی من نوسرابوو لە وێنەکەم گوماناویتر بوو، وشەگەلێک نوسرابوو کە خۆکاندیدکردنمی بە خەڵەفانی سیاسی یا گێلی، شێتی، گەمژەیی و سەرکێشی لەقەڵەمدا بوو، گوایە ئارەزووی ناوبانگ و خۆدەرخستن دەکەم، و هیچ مەرج و تایبەتمەندییەکی سەرۆکی وڵاتم تێدا نییە.
بەڕێزان ئایا ئەو مەرج و پێداویستییانە چییە کە پێویستە لە سەرۆک کۆماردا هەبێت؟

کاتێک ئەم پرسیارە دەکەم وەڵامەکەی نازانن، بۆ نموونە بیر لەو مەرجانە دەکەنەوە کە لە ئەنور ساداتدا هەبوون، دواتر سەر دادەخەن و بێدەنگ دەبن، دواتر سەر بەرزدەکەنەوە ودەڵێن: هیچ نەبێت ئەو نێر بوو و مێ نەبوو! دواتر بیریان دەکەوێتەوە کە من ڕۆمانم نووسیوە و تیادا پاڕێزگاریم لە مافی ژنان کردووە، و باسم لە مەترسی و زیانەکانی خەتەنەکردنی مێینە و نێرینە کردووە، هەروەها بابەتی دەبڵ مۆراڵیی یاسای فرەژنی و چەندین پرسی کۆمەڵایەتییم و ڕووژاندووە.
رۆژنامە زەرد و سورەکان هێرشیان کردە سەر کەسایەتیم، مانشێتەکانم لە لاپەڕەی یەکەمدا دەخوێندەوە نوسرابوون:

ئەو ژنەی بانگەشەی ئازادیی سێکسی دەکات، و باسی فرەژنی دەکات، و بەها و نەریت هەڵدەوەشێنێتەوە، و پیرۆزییەکانی پاکیزەیی و شەرەف ڕەتدەکاتەوە، ئەو کەسەی دژ بە خەتەنەکردنی مێینە و نێرینەیە، ئینجا ڕەهەندە ئیسلامییەکە بۆ پرۆسەی شێواندنەکەم زیاد دەکەن و دەڵێن: ئەو ژنەی ڕەخنە لە فێرکارییەکانی ئیسلام و ماچکردنی بەردە ڕەشەکە دەگرێت!

بەڕاستی ڕۆژنامە زەردەکە ناوەکەی پڕبەپێستییەتی، هێڵنجی پێدەدەیت، مێژووی هەر کاندیدێک بۆ سەرۆک دەگۆڕێت بە ڕۆژنامەی پێشینە، وەک ئەوەی کاندیدەکە بووبێتە تاوانبارێک کە پێشینەی هەیە، تەنها لەبەر ئەوەی دێتە هەڵبژاردنەوە و دەبێتە ڕکابەری سەروک کۆمار.
هەرچی سیفەتی ئەرێنی هەیە لە ژیانی کاندیدەکاندا دەگۆڕێت بۆ سیفەتی نەرێنی، هەرچی هەڵوێستە نیشتیمانییە جوانەکان هەیە دەگۆڕێت بۆ پێشینەی خراپ و ئەتک کردنی نەریت و ئاین و ڕەوشت.
بەڕێزان ئایا ئەمەیە دیموکراسی؟!
هەوڵمدا لە هەمان ئەم ڕوژنامانەدا وەڵام بدەمەوە، بەڵام بێچارە بووم، ڕێگەیان بە بڵاوکردنەوەی نەدەدا، و ئەگەر بڵاویشیان بکردایەتەوە ئەوا دەستکاری قسەکانییان دەکردم بۆ ئەوەی مەبەستم ڕوون و ئاشکرا نەبێت، قایلکەر نەبێت، بەشێوەیەک قسەکانی خۆیان بسەلمێنێت.

ئا ئەمەیە تیرۆری ڕۆژنامەوانی، کە زۆر لە تیرۆرکردن بە چەک و تەقەمەنی مەترسیدارترە، کە لە وڵاتەکەماندا حکومەتەکان و نووخبەی سوودمەند دژ بە هەموو ئەو کەسانە بەکاری دەهێنن کە عەرشیان دەلەرزێنێت، ئەوە تیرۆری حکوومییە، یا تیرۆری دەوڵەت، ئیتر وڵاتێکی عەرەبی بێت یا ڕۆژئاوایی، ئەمریکی بێت یا بریتانی، ئیسرائیلی بێت یا هیتر.
لە ڕۆژنامەیەکی تردا و بە مانشیێتێکی گەورە نووسرا بوو: ئیسرائیل نەوال سەعداوییان بۆ سەرۆک کۆماری میسر کاندید کردووە!
ئەمەش هەوڵێک بوو بۆ ئەوەی باوەڕ بە خەڵکی بهێنن کە ئیسرائیل لەگەڵ من دایە، ڕۆژنامەکە ئەوە دەزانێت کە زۆرینەی خەڵکی تەنها مانشێت دەخوێننەوە، چونکە بابەتەکانی ژێر مانشێتەکە جەخت لە پێچەوانەکەی دەکاتەوە، و هەڵویستە مێژووییەکانم دەسەلمێنێت کە چۆن دژی حکوومەتی ئیسرائیل و سیاسەتی ئەمریکا لە وڵاتماندا وەستاومەتەوە، هەموو ئەم شتانە زانراوە، هیچ کەس ناتوانێت نکۆڵیی لێبکات.
بەڵام ڕۆژنامەوانی زەرد ملی ڕاستییەکان دەشکێنێت، و هەوڵدەدەن لە ڕێگەی شێواندنەوە لە دەسەڵاتدارەکان نزیک ببنەوە، کێ دەزانێت؟ لەوانەیە ئەم ڕۆژنامەیە یا ئەوانی تر بەم نزیکانە خەڵاتی دەوڵەت وەرگرن!

من بیردەکەمەوە، کەواتە شیاونیم بۆ سەرۆکایەتی وڵات

هەواڵی کاندید کردنم بۆ سەرۆکی دەوڵەتی میسر، لە دیسەمبەری 2004دا مشتومڕێکی زۆری لەنێو ناوەندە میلییەکان و دام و دەزگا باڵا دەستە سیاسی و ئاینییەکاندا دروستکرد، تەنانەت دکتۆر محەمەد سەید گەنگاوی (شێخی ئەزهەر) فەتوای ئەوەیدا کە دەشێت ژنێک ببێت بە سەرۆک کۆمار، ئەوە بوو زانایانی ئەزهەر بوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان پشتگیریان کرد و بەشەکەی تری دژی وەستانەوە، لەوانە شێخ ئبراهیمی فەیومی (ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەی توێژینەوەی ئیسلامی) پشتگیریی فەتواکەی تەنتاویی کرد، و دووپاتیکردەوە کە ئیسلام لە کارکردندا هیچ جیاوازییەک لە نێوان ژن و پیاودا ناکات، بەڵام هەڵبژاردنی کارەکە بۆ سەلیقە و سروشتی هەر یەکەیان جێدەهێڵێت.
وشەی (سروشتی هەر یەکەیان) دەرگای زۆر بۆ پرسیارکردن دەکاتەوە: سروشتی مرۆیی چییە؟ ئایا شتێکی جێگیرە و لە دروستبوونی کۆیلایەتییەوە و بە سەدان ساڵ ناگۆڕێت؟ ئایا سروشتی پیاو لە سروشتی ژن جیاوازترە؟ ئایا جیاوازییەکان لە توانای ئەقڵی یا ماسولکەیی یا بایلۆجی یا دەروونی دایە؟

ئایا سروشتی ژنێکی ئەمریکی و ئەوروپی لە سروشتی ژنێکی میسری و عەرەبی جیاوازترە؟! کەواتە بۆچی مارگرێت تاچەر چەندەها ساڵ بەدەستێکی ئاسنین حوکمی بەریتانیای کرد؟ دەمبینی چۆن سەربەرزانە و بەپۆزەوە دەڕۆیشت، و حاکمە عەرەبەکان وسەرۆک و پاشا و کاربەدەستانی وڵاتانی تر (ئەوانەی پێیان دەڵین جیهانی سێهەم) دەوریان دابوو، لەدوایەوە بەسەرکزی و پشتی چەماوەوە دەرۆیشتن، یاخود بە لووت شکاوییەوە تەسلیمی بڕیارە ئیمپریالیستییە ئینگلیزییەکەی دەبوون.
بۆچی دوور بڕۆین، ئەوەتا خانمی ئەمریکی کۆندالیزا ڕایس لە تاچەر زیاتر دەکات، یا ئەوەی مادلین ئۆڵبڕایت و جۆڵدا مائیر دەیکات، و ئەوەی خاتوو هیلاری کلینتۆن دەیکات، کە تەنها هاوسەری سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان بوو، و سەرۆکی وڵاتیش نەبوو؟!
هەروەها لە وڵاتە ئیسلامییە درواسێ و دوورە دەستەکانیشدا، ژن حوکمی چەندین دەوڵەتی کردووە، وەک وڵاتی ئەندۆنیسیا و پاکستان و فلیپین و بەنگلادش و سریلانکا و وڵاتی تریش؟
لە وڵاتە عەرەبییەکانیشماندا هاوسەری سەرۆکەکان یا پاشا و میرەکان دەسەڵاتێکی زۆریان هەیە، کە زۆرجار یەکسانە بە دەسەڵاتی سەرۆک یا پاشا و میرەکان، لە نموونەی حوکم کردنی خانمی یەکەم لە سەردەمی ساداتدا، یان وەک چۆن لە ئەمڕۆدا خانمی یەکەم چەندین دەسەڵاتی لە میسردا هەیە، ئەوەتا ڕۆژانە لە ڕۆژنامەکاندا دەیبینین چۆن سەرکردایەتیی وەزیرەکان دەکات، و بە دەسەڵاتێکی زیاتر لە سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکان دەکات.

رۆژانە ئەمانە دەبینین، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە پیاوانی ئایینی، لەنێویاندا دکتۆر عەلی جومعە، موفتیی خانەخوێی میسری (موفتیی کۆماری)، و دکتۆر یوسف قەرزاوی، لەوانەن کە بەرهەڵستکاریی فەتواکەی شێخی ئەزهەر دەکەن، بەهەموو شێوەیەک ڕەتیدەکەنەوە کە ژنێک پۆستی سەرۆک وڵات بگرێتە دەست، بەڕێزان ئەمە بۆچی؟ دەڵێن: بەهۆی سرووشتی فسیۆڵۆجی و ئەو گرفتانەی کە لە کاتی سووڕی مانگانەدا دەیبینێت! سووڕی مانگانە؟!
ئەی خوایە! ئایا سووڕی مانگانە ڕێگربوو لە بەردەم مارگرێت تاچەردا، کە کاروباری سەرۆکایەتییەکەی بکات؟ ئایا سووڕی مانگانە ڕێگرە لە بەردەم ژنە جووتیارێکدا کە لە خۆرهەڵهاتنەوە تا خۆرئاوابوون شانبەشانی پیاو لە ناو کێڵگەدا کاری قورس دەکات؟!

ئایا سووڕی مانگانە ڕێگرە لەبەردەم ئە ژنە وەرزشەوانانەی، کە بەشداریی لە یارییە ئۆڵۆمپیاتەکاندا دەکەن و لەگەڵ پیاواندا کێبڕکێ دەکەن؟
کێ گووتی سووڕی مانگانە نەخۆشییە و ژن لە کارکردن دەخات؟ تەنانەت سکپڕی و منداڵبوونیش ئەو ژنانە لە کارکردن دوورناخاتەوە کە لە ناو کارگە و گێڵگە و نووسینگە و باڵوێزخانە عەرەبی و بیانییەکاندا کار دەکەن!

بێگومان سووڕی مانگانە وشەیەکی شازە، یا پێکەنیناوییە، کاتێک لەسەر زاری هەندێک لەو پیاوانەوە دێت، چونکە بەتایبەتی زۆرینەی ئەو ژنانەی لە کایەی سیاسەت یا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنەکانی تردا کار دەکەن، پەنجا ساڵیان تێپەڕاندووەو ئیتر هەر سووڕی مانگانەشیان نییە.
لە هەمووی پێکەنیناویتر ئەوەیە شێخ عەبدولڵا مجاوەر (ئەمینداری لیژنەی فەتوای ئەزهەر) گووتی: من لەگەڵ ئەوە دام ژن سەرۆکایەتی وڵات بگرێتەدەست، چونکە شەریعەتی ئیسلام ڕێگر نییە، بەڵام بە مەرجێک تێکەڵ بە پیاو نەبێت!

ئەی خوایە! چۆن ژنێک ببێتە سەرۆکی وڵات تێکەڵاویی پیاو نەبێت؟! ئایا بەتەنها مامەڵە لەگەڵ ژناندا بکات؟ ئایا ئەو وەک سەرۆکی وڵات نابێت لەگەڵ سەرۆک وەزیران یا بەرپرسانی تر دابنیشێت و گفتووگۆی کاروباری دەوڵەت بکات؟!

بەڕاستی شتێکی زۆر کۆمیدییە، ئەم جۆرە قسانە لەم پیاوە ئاینییانە ببیستین کە لە دام و دەزگا ئاینییەکاندا پلە و پایەی بەرزیان هەیە، لەبری ئەوەی لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ڕای گشتی ئاراستە بکەن.
هەموو ئەمانە هیچ نین جگە لە چەند نموونەیەکی کەم، کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ڕێگەی ڕۆژنامەکانی میسرەوە تێبینیم کردن، لەو کاتەوەی ژنێک بەناوی نەوال سەعداوی خۆی بۆ سەرۆکی وڵات کاندید کردووە.

تەنانەت ئەو ژنانەی لە میسریش دەسەڵاتی ئاینییان هەیە، عەقڵیان داپۆشیوە (کە لە داپۆشینی قژ مەترسیدارترە)، کەوتنە پاڵپشتیی ئەو پیاوە ئاینییانەی دژی شێخی ئەزهەر بوون، هێرشی ئەو ژنانە بۆ سەر کەسایەتیم زۆر لە هێرشی پیاوەکان توندتر بوو، یەکێک لەو ژنانە (دکتۆرە ئامینە نەصیر)، گووتی: دژی کاندید کردنی نەوال سەعداویم بۆ سەرۆک کۆمار، چونکە ئەو زۆر لە بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ڕەتدەکاتەوە، و هیچ تایبەتمەندییەکی بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە تێدا نییە!
ئەم ژنە نەک تەنها خۆی دەخاتە شوێنی سەرۆکی دەوڵەت، بەڵکو خۆی خستۆتە شوێنی خوا، ماف بە خۆی دەدات لە سەر لاپەڕەی ڕۆژنامەکان و دەزگا ڕاگەیاندنەکان تەکفیری کەسێکی تر بکات! وەک ئەوەی حەقیقەت و ماف هەر بەتەنها لای ئەو بێت.

بەڕای من هەموو ئەمانە خاڵی ئەرێنیی ئەو دیالەکتیکەن، کە کاندید کردنی ژنێک بۆ سەرۆکی وڵات هێنایە ئاراوە. بەڵکو ئامانجی سەرەکیم لە خۆکاندید کردنم بۆ هەڵبژاردنەکانی بەهاری 2005، وەک ئەوەی لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکەدا گووتم: ئامانج لە چوونمە نێو ئەم جەنگەی هەڵبژاردنەوە بۆ ئەوە نییە پۆستی سەرۆکی وڵات وەرگرم، بەڵکو بۆ پاڵپشتی کردنی بزووتنەوەی میللی و دیالەکتیکی سیاسی و هزرییە، کە زەمینە خۆش دەکات بۆ بەدەستهێنانی چاکسازیی دیموکراتی و گەشەسەندنی فیکریی ڕاستەقینە لە وڵاتانی عەرەبیدا.

ئەوەی کە زۆر جێگای پێکەنین بوو، یەکێک لە بەرهەڵستکارەکانی ئەم بزووتنەوەیە گووتی: بۆچی نووسەر و بیرمەندێک دێتە نێو ململانێی سیاسی و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەوە؟ ئایا سەرۆکی هەر وڵاتێک پێویستی بە فیکر و ئایدیا هەیە؟ یا پێویستی بە هێزی سەربازییە؟!
ئەمەش بەرەو ئەو پرسیارەمان دەبات: بنەما و مەرجەکانی جۆرج بۆشی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چییە، ئایا هیچ فیکر و ئایدیایەکی هەیە؟ واتە ئێستا دەتوانم بڵێم: من بیردەکەمەوە، واتە شیاو نیم بۆ سەرۆکایەتی وڵات!.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 456 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
آیتم های مرتبط: 1
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
ترجمه شده است از زبان: عربی
زبان- لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: ترجمه
کتاب: همەگونە
کتاب: زنان
کشور - اقلیم: بریتانیا
فراداده فنی
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
کیفیت مورد: 99%
99%
این مقاله توسط: ( زریان علی ) در تاریخ: 29-01-2022 ثبت شده است
این مقاله توسط: ( زریان سرچناری ) در: 29-01-2022 بازبینی و منتشر شده است
آدرس مقالە
این مقاله 456 بار مشاهده شده است
کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!
زندگینامە
هانا وکیل
زندگینامە
شاهزاده خورشید
زندگینامە
سوسن رازانی
تحقیقات مختصر
نامەای از زندان
اماکن باستانی
بازار خرم آباد
زندگینامە
عزیز یوسفی
اماکن باستانی
گوردخمه سان رستم
اماکن باستانی
قلعه یزدگرد
کتابخانه
دریاچه شاهی و قدرتهای بزرگ؛ پژوهشی در کشتیرانی دریاچه ارومیه (عصر قاجاریه)
زندگینامە
قادر فتاحی قاضی
تصویر و توضیحات
سمکو همراه با سورمە خواهر مارشیمون و نیکیتین سفیر روسها
زندگینامە
روژین دولتی
زندگینامە
عمر مصلحتی بیلوکه
تصویر و توضیحات
گروهی از مبارزان کرد در مهاباد در سال 1983
زندگینامە
هلیا برخی
تصویر و توضیحات
ورود افراد باشلوار کردی ممنوع
کتابخانه
افسانەهای لری
زندگینامە
جمشید عندلیبی
تصویر و توضیحات
حاج رحیم خرازی همراه با همسر و فرزندانش
زندگینامە
سارا خضریانی
کتابخانه
جغرافیای لرستان
کتابخانه
تذکره امرائی؛ گلزار ادب لرستان
تحقیقات مختصر
پس از کردها نوبت بختیاریهاست!
تحقیقات مختصر
نگاهی به داستان پیدایش روح و ماشیاخ سوشانس
تحقیقات مختصر
ایزد بل (بعل)
اماکن باستانی
مسجد دولتشاه
تصویر و توضیحات
قبر حسین کوهکن
اماکن باستانی
خانه‌ مصری
کتابخانه
غمنوای کوهستان
تحقیقات مختصر
امارت عزیزان جزیری کردی

واقعی
زندگینامە
حیدر شیخ علی غلام
05-05-2023
شادی آکوهی
حیدر شیخ علی غلام
زندگینامە
صلاح محمد کریم
08-05-2023
شادی آکوهی
صلاح محمد کریم
زندگینامە
لیلا زانا
16-06-2023
شادی آکوهی
لیلا زانا
زندگینامە
محمود مرادی
11-10-2023
شادی آکوهی
محمود مرادی
زندگینامە
کیوان کوسری
07-12-2023
شادی آکوهی
کیوان کوسری
موضوع جدید
زندگینامە
ملا سید احمد فیلسوف
31-05-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
شیان شمو خدر
25-05-2024
سارا سردار
زندگینامە
شیان خلیل ابراهیم
25-05-2024
سارا سردار
زندگینامە
شکور دربو حسین بشار
25-05-2024
سارا سردار
زندگینامە
شوکریە صالح احمد
22-05-2024
سارا سردار
زندگینامە
شاها حجی بشار
22-05-2024
سارا سردار
زندگینامە
شامل اسماعیل خودیدا
22-05-2024
سارا سردار
زندگینامە
سیدو خلف علو
08-05-2024
سارا سردار
اماکن باستانی
خانه‌ مصری
05-05-2024
شادی آکوهی
اماکن
کوه قارون
05-05-2024
شادی آکوهی
آمار
مقالات 518,767
عکس ها 106,015
کتاب PDF 19,351
فایل های مرتبط 97,452
ویدئو 1,396
کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!
زندگینامە
هانا وکیل
زندگینامە
شاهزاده خورشید
زندگینامە
سوسن رازانی
تحقیقات مختصر
نامەای از زندان
اماکن باستانی
بازار خرم آباد
زندگینامە
عزیز یوسفی
اماکن باستانی
گوردخمه سان رستم
اماکن باستانی
قلعه یزدگرد
کتابخانه
دریاچه شاهی و قدرتهای بزرگ؛ پژوهشی در کشتیرانی دریاچه ارومیه (عصر قاجاریه)
زندگینامە
قادر فتاحی قاضی
تصویر و توضیحات
سمکو همراه با سورمە خواهر مارشیمون و نیکیتین سفیر روسها
زندگینامە
روژین دولتی
زندگینامە
عمر مصلحتی بیلوکه
تصویر و توضیحات
گروهی از مبارزان کرد در مهاباد در سال 1983
زندگینامە
هلیا برخی
تصویر و توضیحات
ورود افراد باشلوار کردی ممنوع
کتابخانه
افسانەهای لری
زندگینامە
جمشید عندلیبی
تصویر و توضیحات
حاج رحیم خرازی همراه با همسر و فرزندانش
زندگینامە
سارا خضریانی
کتابخانه
جغرافیای لرستان
کتابخانه
تذکره امرائی؛ گلزار ادب لرستان
تحقیقات مختصر
پس از کردها نوبت بختیاریهاست!
تحقیقات مختصر
نگاهی به داستان پیدایش روح و ماشیاخ سوشانس
تحقیقات مختصر
ایزد بل (بعل)
اماکن باستانی
مسجد دولتشاه
تصویر و توضیحات
قبر حسین کوهکن
اماکن باستانی
خانه‌ مصری
کتابخانه
غمنوای کوهستان
تحقیقات مختصر
امارت عزیزان جزیری کردی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| مدت زمان ایجاد صفحه: 0.485 ثانیه