جۆری وشە: ناو
واتا: دوو بەختی، شانسی. [1]
ئاهی نەگرفتە
باوی هەنگاوت کەمێ خۆش کە لەبەر لاقت مرم
وەی لەبەر جووت چاوی ئەستێرە و نیگای تاقت مرم
ئاگرت بەردا لە سینە و ئاهی سەردت خستە ناخ
دوو هەوات کردم، لەبەر کوێستان و قشڵاقت مرم
بۆ لەبەر دەسرۆکەیەک ئاگر دەخەیتە قەیسەری؟
بستە جاوێکم بەسە، بەزاز! لەبەر تاقت مرم
ئەو دەمەی ڕووحم لەسەر لەب بوو ئەگەر ماچم نەکەی
مشکڵۆزمەم بی! لەبەر لێوانی موشتاقت مرم
وێنەکەی لادیمەنی دنیای مەجازیت لابە لا
تاکوو نۆستالژی لەبەر وێنەی لەسەر تاقت مرم
دەردی دوو عالەم بە تەنیا، هەر بە یەک ئاشق مەدە
وەی لەبەر دەست و دەهەند و جوود و ئینفاقت مرم
دیارە من مەغبوونم و خۆشی دڵم داوە بە خەم
لێ، لەبەر بازاڕ و سەودا و دەردی سەرباقت مرم
دەرک و بانی ئاوپژێن کرد چاوەکەم، خۆم خانەخوێت
باوی هەنگاوت کەمێ خۆش کە لەبەر لاقت مرم
ڕێبەندانی 1400ی هەتاوی
لەیلا بەهرام بەگی لاولاو
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!