دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بە ڕێز کاک مارف ئاغای گەڵاڵی
بە ڕێزان خزمانی عەشیرەتی گەڵاڵی
بە ڕێزان خێزان و بنەماڵەی کۆچکردوو فەهیمە حسێن ئاغای گەڵاڵی
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فەهیمە حسێن ئاغای گەڵاڵی) خوشکی بە ڕێز (مارف ئاغای گەڵاڵی) سەرۆکی عەشیرەتی گەڵاڵی دڵگران و نیگەران بووم.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە ی ئێوە و خانەوادە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و هەموو خزمانی عەشیرەتی گەڵاڵی ئەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لەخاتوو (فەهیمە) خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەئێوە ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سە ڕپە ڕشتیاری سکرتاریە تی سە ڕۆک مام جە لال[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!