کێ حەدی هەیە تاڵبی گەنجی ڕوخیان بێ؟
یەک یەک کە هەموو ساحیبی زوڵفی وەکو مارن
مومتازی جیهانن هەموو هەم مونتەخەبی شار
ئاغالەر و بەگزادە و ئەستاف و کیبارن
وەختێ کە ئەکەن جلوە لە مەیدانی حوسندا
وەک کبکی خەرامان وەکو ئاهوی تەتارن
مەوزن و لەتیف و خۆش خورشید و سەعیدن
مەتبوع و ڕەشیدن بە ئوسول و بە ویقارن
#حەریق#[1]