ناوی تایبەت بە کەلوپەلی چێشت :
ئاسنجاو: قاپ و قاچاخ بووە، لە مادەی سفر دروستکراوە، لە ئێستای زماندا، بە وشەیەکی سست دادەندرێت.
هیربار: ئەم وشەیەش بەرانبەر بە قاپ و قاچاخ بەکارهاتووە، ئێستا بەکارهێنانی کەم بۆتەوە.
شکەلکە (ئەشکەلک): لەگەنێکی قوپاوەی کۆنە، پەڕیوەتوە ناو ئیدیۆمیش (دەم شکەلکە)، لە ڕووی بيرەوە، ئەم ئيديۆمه بۆيە دروست بووە، دەمێکی خوار و گەورە، بە لەگەنيکی قوپاوەی کۆن چوێنراوه.
قاپلەمه، مەنجەڵ، مراک: کەوچک، پراوپارێو: بۆ پاڵاوتنی برنج و شتی تر بەکارهاتووە، لە ئێستای زماندا بەکاردەهێندریێت، سووژدی: کاسەیەکی کون کونە بۆ پاڵاوتن و شت تێکردن بەکارهاتووە، لە ئێستای زماندا، بەکارهێنانی هەیە. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,111 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!