کەریان بانگ دەکرد بێتە سەر شایی
کەر هاواری کرد: ماڵی وێرانم
وا هەڵناپەڕم سەرچۆپیم دەنێ
گۆرانی خۆشیش کەمتر دەزانم
بە خوا دەترسم بمکەن بە ئاوکێش
یان باراشی باش بێتە سەرشانم
ﺟﺎﺭێ کەﺭەێکیاﻥ ﺑﺎﻧﮓ ڕﺩ بۆ شادی
ﻗﺎﻗﺎ پێکەنی کەﺭ بە ئاﺯﺍﺩﯼ
کلکی بەرزۆ کرد لوتی هەڵ بڕی
بە دڵێکی خۆش جارجار ئەزەڕی
ﻭتیاﻥ تۆ بۆچی ﻭﺍ ﭘێﺋەکەﻧﯽ؟
خۆ ﺑﺎنگ ڕﺍﻭﯼ سەﺭ ﺯەماﻭەنی
ﻭتی ﻣﻦ بۆیە ﻭﺍ پێ ئەکەﻧﻢ
ﻧە ﺩەهۆڵ کوﺗﻢ، نە ﺷﻤﺸﺎڵ ﮊەﻧﻢ
ﻧە سەﺭچۆپیکێش، نە ﺩﻭﺍییﮔﯿﺮﻡ
ﻟەبەﺭ بارکێشاﻥ زیز ﻭ ﺯﻭیرﻡ
ﻧە هەڵپەڕکێﮐەﻡ ﻭەک هەڵپەڕینە
ﻧە ئاﻭﺍﺯەکەﻡ جوﺍﻥ ﻭ شیرینە
بەوا مەنوارە کز و کەساسم
ﻣﻦ ﻭەک خەڵقی نیم خۆم ﭼﺎک ئەﻧﺎﺳﻢ
ئەزانم بۆیە ﻣﻦ بانگ ڕﺍﻭﻡ
حەماڵی ﺩﺍﺭ ﻭ بەﺭمیلە ئاﻭﻡ
چەند خۆشە ﮔﺸﺖ کەﺱ جێی خۆی ﺑﺰﺍنێ
بە قەﺩ جەﻭهەﺭﯼ٬ شەئنی خۆی ﺩﺍنێ
نەک چۆلەکە ﺑێ ﻭ ﻭەک باﺯ بێتە ڕﺍﻭ
ﺑە سەﺭەخەﺭی خۆی خاتە ناﻭ ﺩﺍﻭ
#هەژار موکریانی#[1]