بەشەق لێی ئەدەن
رەسوول شاسوار هەبوو لە شاخە پیسکە زۆر دەوڵەمەند بوو، لە تەمەنا هاوتەمەنی کوێخا حەوێز بوو، لە تیرەی(بۆربۆر)ی لە هۆزی(گاورزادە) بوو، لاقێکی شەل بوو، ڕۆژێک تەنەکەیەک نەوت ئەکڕێ بۆ مزگەوت تا جەماعەتی عیشا و مەغریبی لەبەر بکەن شه و فانۆس پێ بکەن، ڕۆژێک لە مەلا ئەپرسن ئەڵێن: مامۆستا ڕەسوول ئه و نەوتەی کڕیووە بۆ مزگەوت، ئایا خێری هەیە؟ مەلا لە وەڵاما ئەڵێ: پەکوو خێر لەوە خێرتر ئه و پیاوە بەماڵی خۆی ماڵی خوای ڕووناک کردۆتەوە، لەوانەیە خواش لە قەبرا چرایەکی بۆ هەڵ بکا، قەبرەکەی بۆ ڕۆناک بکاتەوە، کوێخا حەوێزیش ئەڵێ: بە خوا ڕەسوول زەرەری کرد، دانیشتوەکان ووتیان: بۆ چی؟ مام کوێخا قەبری ڕووناک خۆشتر نییە لە قەبری تاریک؟ کوێخا حەوێز ووتی: باوکم ئێمە قەبرەکەمان تاریکە، مەلائیکەت لە بەر تاریکی نامان دۆزێتەوە لێمان بدا، بەڵام قەبرەکەی ڕەسوول ڕووناکە زوو چاویان پێ ئەکەوێ و ئەی دۆزنەوە، له و سەر بە شەق لێی ئەدەن، چرای خواش ناکوژێتەوە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(13)[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 557 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!