هەتا کەر هەبێ
کوێخا حەوێز ساڵێک ئەسپێکی لە پیاوێکی عارەب کڕی ئەسپێکی زۆر چاک بوو لە هەموو لاوە ماینیان ئەهێنا له و ئەسپەیان چاک ئەکرد، ڕۆژێک کوێخا حەوێز لە کۆیە ئەبێ(حەوێز ئاغای حەوێزی) ئەچێتە لای کوێخا حەوێز لە(تەکیەی تاڵەبانی) لە کۆیە بە خێرهاتنی ئەکا و چۆنی و چاکی لەگەڵ ئەکا و ئەڵێ: مام کوێخا بیستومە ئەسپێکی زۆر چاکت کڕیووە لە هەموو لاوە ماینی دێننە لا لێی چاک ئەکەن؟ کوێخا حەوێز ئەڵێ: بەڵێ ڕاستە، حەوێز ئاغا ئەڵێ: بەخوا مام کوێخا خۆشت له و حاڵە ئەوەشێیەوە بەکەڵکی ئه و حاڵە دێی وڵاخت لێ چاک بکەن، کوێخا حەوێز ئەڵێ: حەوێز ئاغا دەوری سوار نەماوە ئەمڕۆ دەوری کار وکاسبی یە خەڵک هەوڵی ئێستر ئەدا بۆ ئیش و کار لەبەر ئەوە هەتا کەری وەکو تۆ هەبێ کەس ماین لە ئەسپی وەکو من چاک ناکەن.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەواێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(20-21)[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 298 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!