مەلائیکەت تەمەڵە
ڕۆژێک مەئموری نفوس بۆ نووسینی ناو دێتە (شاخەپیسکە) کوێخا حەوێز بە خەڵکەکە دەڵێ:باوکم ئه و نووسینە بۆ (عەسکەر) ی ئەکرێ، هەتا پێتان ئەکرێ، کوڕ مەنووسن هەر کچ بنووسن، دەستکرا بە ئیش کردن مەئموور هەستی پێکرد کە کوڕ کەم نووسراوە کچ زۆرترە لە پاش تەواو بوونی ئیش، مەئموور ڕووی کردە کوێخا حەوێز و وتی: مام کوێخا وادیارە کوڕەکانتان پەناداو شاردتانەوە، کچەکانتان نووسی؟!
کوێخا حەوێزیش لە وەڵاما وتی: نابەسەری تۆ لە بەر ئەوەیە ئه و مەلائیکەتی منداڵ ئەخوڵقێنێ بەر ئێمە کەوتووە زۆر تەمەڵە ناتوانێ کیری بۆ بکا و گونی بۆ بکا هەر دەستێکی لێ ئەدا و کونێکی تێ ئەکا و ئەڕوا لە بەر ئەوەیە کچیان زۆرە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسەخۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نووسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە (26) [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 433 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!