گونت ئەکەم بە چوار
ڕۆژێک کوێخا حەوێز لە کۆیە بوو لە بازاڕ بە پێش دووکانی وەستا (عەوڵا جەیدی) چەقۆکەر تێ ئەپەڕێ، چەند پیاوێک لە دووکانەکەی ئەبن، یەکێک لە پیاوەکان بە کوێخا حەوێز دەڵێ: مام کوێخا ڕاوەستە گونت بکەم بە چوار، کوێخا دەڵێ: بەچی؟ پیاوەکە دەڵێ: بە و چەقۆیەی بە دەست عەوڵاوەیە، کوێخا حەوێزیش دەڵێ: من گونی تۆ ئەکەم بە چوار، کابرا دەڵێ: تۆ چۆنی ئەکەی؟ کوێخا حەوێز دەڵێ: هی خۆت دوو منیش دووەکەی خۆمی لەپاڵ هەڵدەواسم، دووی خۆت و دووی من ئەوە کردی چوار، کابرا بێ دەنگ بوو نقەی لێ بڕا دانیشتووەکان زۆریان پێ خۆش بوو گەلێک پێ کەنین.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نووسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە (34) [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 252 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!