گایەک و کەرێکم خواردووە
لە دەوری خۆیا مەحکەمەی عەشایەری هەبوو مودیری شارەدێ یان قائمقامەکان ئەبوون بە حاکم و چەند کەسێکی شارەزا و ماقوول ئەکران بە حەکەم، جارێک لە دەوری (ساڵح زەکی بەگی) خەڵکی سولەیمانی کە قائمقامی کۆیە بوو، کوێخا حەوێز کرا بە حەکەم ئه و دەمە لە (تەکیەی تاڵەبانی) میوان ئەبوو، وا ڕیکەوت ئه و جارە کوێخا حەوێز لە کۆیە زۆر ماوە ڕۆژێک ئەچێتە لای قائمقام پاش بەخێرهاتن، قائمقام ئەڵێ: کوێخا ئەمجارە لە ناوچاوانی ئێمەوە زۆر مایتەوە مەسرەفت زۆر کردووە، کوێخا حەوێز ئەڵێ: بەگ لەوەتی لێرەم گایەک و کەرێکم خواردووە، ساڵح زەکی ئەڵێ: های های کوێخا شێخ عیزوڵڵای خانەخوێشت نەخۆی دەنا کەس بە میوانی ڕات ناگرێ.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نووسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە (34-35) [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 226 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!