ئەم چێشتە بۆچی سوێرە؟
لە دەوری حکومەتی شایەتی دا کۆمەڵە پۆلیسێک هەبوون پێیان ئەوتن(قۆڵچی گومرگ) ئەم مەفرەزەیە ئەگەڕان بۆ(توتن وخوێ) گرتن ڕۆژێک پێنج لەمانە بە سواری دێنە(شاخەپیسکە) ماڵی کوێخا حەوێز لە کەپر ئەبن، ئێوارە کە دەست ئەکەن بەنان خواردن کوێخا بە دەنگێکی بڵند بانگ ئەکا و ئەڵێ: من لە ئێوارەوە سوێند بۆ ئه و پۆلیسانە ئەخۆم ئەڵێم هیچ خوێمان نی یە کەچی ئەم چێشتە بۆچی سوێرە منتان بە درۆ خستەوە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(35-36)[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 300 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!