کەرێک و بەڕەیەک
جارێک کوێخا حەوێز لە کۆیە لە دیوەخانی(حەمە ئاغای غەفوری) ئەبێ، واحید ئاغای کوڕی سلێمان لەوێ ئەبێ، ئەڵێ: کرمانج لە کەرێک و بەڕەیەکی زۆرتر هەبێ پێم غەدرە وام پێ خۆشە لەوەی زیاتر نەبێ کوێخا حەوێز ئەڵێ: بۆچی باوکم ماڵی خۆمانە بە کەسابەت پەیامان کردووە لە کەسمان نەسەندووە، واحید ئاغا ئەڵێ: من وا بەچاک ئەزانم، کوێخا ئەڵێ: بۆچی نایەی تاڵانمان بکەی؟ کابرا دەڵێ: ئەوجا نایەم؟ چاوت پێ ئەکەوی، حەمە ئاغا ئەڵێ: هەستە هەی خوێڕی ئەگەر پیاوی بچۆ هەتا هەزار شەقت تێ هەڵ بدەن واحید ئاغا مل کەچ دەکا و هەڵدەستێ دەڕوا.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(48)[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 258 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!