کانی هەنجیر
گوندی شاخەپیسکە لە پێشا لە شوێنێکی تر بوو لە ژوورووی دێکەی ئێستا بوو، کە هاتنە شوێنی ئێستا کانیاوێکی لێ بوو دار هەنجیرێکی لەسەر بوو، مەلا ئەحمەد هەبوو پێیان ئەووت: مەلا شێتە، کوێخا حەوێز دەڵێ: مەلا ئێرە ناوی کانی هەنجیرە، شیعرێکی بۆ دابنێ، مەلاش وە نەبێ شاعیر بێ لە مەلایەتیشا کۆلکە مەلا بوو ووتی: بەڵێ بۆی دائەنێم بێ بیرکردنەوە ووتی:
ئەگەر بڵێم کانی هەنجیر لە بەغدا خۆشترە کەمە
چونکە جێگای حەمەکەچەڵ و خێزانی هەمە
حەمە کەچەڵ هەبوو لە تیرەی(بۆربۆری)بوو لە هۆزی(گورزەیی گاورزادەیی) بوو ژنێکی ناو هەمینی هەبوو پێیان ئەووت: هەمە هەردووک لەماڵی کوێخا حەوێز نانیان ئەخوارد وە ئیشیان هەبوو جا مەلا شیعرەکەی بەناوی ئەوان ڕێکخست بەڵام من لام وایە مەلا ئه و هەڵبەستەبی شێخ ڕەزای لەبەر بووە بۆیە ئەوەی بۆ هاتووە کە شێخ ڕەزا ئەڵێ: گەر بڵێم بەغدا لە جەنەت خۆشترە هێشتا کەمە چونکە سوکنای کەرخی و گەیلانی و ئیمانی ئەعزەمە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(49)[1]