گۆشت کەروێشک و پڵاو ساوەر
ڕەسوڵ شاسوار لە شاخەپیسکە زۆر دەوڵەمەند بوو، تەمەن درێژ بوو، ڕۆژێک لەڕاو کەروێشکێک دەکوژێ، بەرەحمانی کوڕی کوێخا حەوێز دەڵێ: نیوەڕۆ وەر ماڵی ئێمە باوکیشت دێ کوێخا کە پێی ئەڵێن بەدزی پیاوێک ئەنێری بۆسەر خەرمانەکان دەڵێ: ئەوەی نیوەڕۆ نەچێتە ماڵێ ڕەسوڵ گونی ڕەسوڵی تێ بێ، خۆشی هەستا چووە ماڵی ڕەسوڵ، دەمەدەمی نیوەڕۆ هەرسەپان بوو گێرەی بەردا و ڕووی کردە ماڵی ڕەسوڵ، ئەویش بەهەمووی شەش جێ چێشتی لێ نابوو کەچی پیاوەکان بوون بە بیست، کابرا تەنگاو بوو ڕووی کردە ڕەحمانی کوێخا حەوێز و ووتی: بەخوا ڕەحمان هەبێ و نەبێ ئەوە ئۆینی باوکتە جا چارەم بکە، ڕەحمانیش هەستا ساوەرەکەی لە لەگەن کرد و پڕی کرد لە ڕۆنی ماڵات ئه و دەمەش ڕۆنی ئاژەڵ زۆر بوو، ئەوەندەی ڕۆن تێکرد بە ئاستەم ساوەرەکەی دیاربوو وەکو دوورگەی ناو دەریا، دونیاش گەرم بوو کەس پێی نەخورا، ڕەسوڵ ئەگەڕا ئەی ووت ئەوەی لەبەری بمێنێتەوە بەسەریا ئەکەم ئەبێ هەمووی بخۆن.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(50)[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 312 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!