حەمە قەپۆز و مریشکی سورکراوە
پیاوێک لە کۆیە هەبوو پێیان ئەووت(حەمە قەپۆز)، کاروانی ئەکرد ڕۆژێک کوێخا حەوێز لە دیوەخان مریشکێکی سورکراوەی لە پێشی بوو ئەی خوارد له و دەمەیا حەمەقەپۆز بەخۆی و ووڵاخەوە هاتە دیوەخان، کوێخا حەوێز ووتێ: کاکە حەمە زۆر بێ کەسین لێمان ببورە ووڵاخەکان ببە حەوشە بیان بەستەوە کا و جۆیان لە پێش دابنێ لە پاشان وەرەوە دانیشە، حەمەش ووڵاخەکان ئەباتە حەوشە کوێخا حەوێز بانگی ڕەحمانی کوڕی خۆی ئەکا و ئەڵێ: ڕەحمان هاوارە وەرە لەگەڵم خەڵاس بکە هەتا حەقەپۆز دێتەوە دیوەخان ئیشی گۆشتەکە ئەبینین سینیەکە بە بەتاڵی ئەنێرنەوە ماڵێ.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(50-51)[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 254 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!