جارێ جێی من بکەن
رۆژێک کوێخا حەوێز لە کۆیە بوو لە نزیک حەمامی حەسەن ئاغا تووشی حاجی ئاغا موستەفای باوکی کاک عەلائەدین ئەبێ، داوا لە کوێخا حەوێز ئەکا بۆ نان خواردنی نیوەڕۆ دۆڵمەشیان دەبێ کوێخاش لەگەڵی ئەچێ دەست ئەکەن بەنان خواردن، مەلایەکیان لێ پەیدا ئەبێ، هەر چەندی دەکەن مەلا نانیان لەگەڵ ناخوا، مەلا ئەڵێ: ئەوە کوێخا حەوێزی شاخەپیسکەیە؟ ئەڵێ بەڵێ، جا مەلا ڕوو دەکاتە کوێخا حەوێز و دەڵێ هاتوومە خزمەتت بمکە بەمەلا، کوێخاش ئەڵێ: ئێمە مەلای خۆمان هەیە خۆشی خەڵکی ئەوێێە بەڵام وەرە دێیەکانی نزیکمان دات دەمەزرێنم و چاوەدێریشت ئەکەم کارت دروست ئەکەم، مەلاش ئەڵێ: کوێخا من ئەوەندە ڕێیە هاتووم لە سنوری ئێرانەوە، ئەمساڵ من دامەزرێنە، مەلایەکەی خۆتان حاڵی باشە با ئەمساڵ مەلایەتی نەبێ، کوێخا حەوێز ئەڵێ: پیاوێک هەبوو لەگەڵ ژنەکەی دەچێتە سەفەر لە ڕێگا هەوەسی هەستا سواری ژنەکەی بوو، له و کاتەیا پیاوێک بەسەر ئیشەکەیا هات، چوو قۆڵی کابرای گرت و لەسەر ژنەکەی لابرد، کابرای خاوەن ژنەکە ووتی تۆ ژنی خۆتە بەکاوەخۆ، بەڵام من ڕێبوارم درەنگمە ڕێگای من بکە ئیشی خۆم ببێنم بە خوا مەلاش وەکو کابرا دەکا.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(52)[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 235 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!