ئەم مەلایە ببە کۆیە
کوێخا حەوێز خانووێکی تێک چوو بوو، ئەی ویست چاکی بکاتەوە، چۆن یەکێ پەیا بکا بۆ گرتنەوەی قوڕەکە هەستا پیاوێکی خەڵکی ئاوایی لە دیوەخان دانا عەبایەکی لەبەر کرد و مەندیلێکی سپی لەسەرنا جا ناردی بەدووای ئەحەی بەگە کە پیاوێکی زۆر سادە و فەقیر حاڵ بوو، کوێخا ووتی: ئەحە ئه و مەلایە ببە کۆیە ئەحەش ووتی: بەخوا کوێخا بەپێ ناگەمە هیچ جێیەکی یەکێکیتر پەیا بکە، کویخاش ووتی: کوڕە لەگەڵی بچۆ له و سەرەوە ووڵاخەکە بێنەوە ئەحە زۆر پاڕاوە کە نەی نێرێ کوێخا ووتی: فلان کەس هەیە بەڵام وا قوڕمان بۆ ئەگرێتەوە ئەحە ووتی کوێخا من قوڕەکە ئەگرمەوە، بەم پیرییە ناگەمە هیچ جێیەک، خێرا خاکەنازیان بۆ هێنا ئەحە دەستی کرد بە قوڕگرتنەوە، کوێخاش جاروبار ئەی ووت: ئه و پیاوە مەلای بردە کۆیە هەر نەهاتەوە بەخوا چاک بوو ئەحە نەچوو به و ئەختیارییە بە هیلاک ئەچوو، ئەحەش زوو زوو خاکەنازی لە قوڕ ئەدا به و لاو بەم لای خۆیا ئەی ڕووانی.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(55)[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 381 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!