مام ئیسحاقی بازرگان
ئیسحاقە جوو لە هەولێر کووتاڵ فرۆش بوو، دۆستی شاخەپیسکەی بوو، کووتاڵی بەقەرد ئەدانی هاوینانیش ئەهات پارە یا هەر شتێک بووایە لەبڕی قەردەکە وەری ئەگرت جارێک هات، جەژنی قوربانی بەسەرا هات بەیانی(الله اکبر) کراو پاشان چوونە مزگەوت بۆ نوێژی جەژن تەنیا کوێخا حەوێز وئیسحاقە جوو مانەوە، لە دیوەخان منیش واتە(نوسەر) نەچووم چونکە مناڵ بووم کویخا حەوێز ووتی: ئیسحاق بۆ ناچی نوێژی جەژن بکەی دوو نوێژ بکە یەکیش لە باتی من، ئیسحاقە جوو ووتی: مام کوێخا ئێوە بەخۆتان ئەڵێن ئیسلام و بە ئێمەش ئەڵێن جوو ڕاستە ئێمە جووین جووایەتی خۆمان ئەکەین بەڵام ئێوە ئیسلامەتی خۆتان ناکەن، من جووم دۆستم زۆرە لە(قەراج و کەندێناوە و هەولێر و کۆیە)، کڕین و فرۆشتنمان لەگەڵ یەکتر بووە، ڕۆژێک دۆستێکم ئەبینم لە شار، ئەزانم ئەمساڵ دەستی ناڕوا ئەڵێم با وابێ ئەمساڵ نییەتی ساڵێکیتر هەر ئەیبێ هەڵئەستم لە دووکان کورتەکێک و هەندێک ووردەواڵەی کوتاڵی ئەدەمێ بەقەرد چونکە ئەزانم هەر ئەمداتێ گەرچی ئێستا هیچی پێ نییە و بەوەش لێ ناگەڕێم لەگەڵ خۆم ئەیبەمەوە ماڵ خزمەت و میواندری یەکی باشی ئەکەم بەڵام سبەینێ ئەچێتەوە دێ خەڵک دێنە لای و پێی ئەڵێن: دەنگ و باسی هەولێر چییە؟ ئەویش ئەڵێ: ئەمشه و لەماڵی ئیسحاق بووم وەی ژنێکی جوانی هەیە حەیفە نەیگێی کوێخا حەوێزیش ووتی: ئیسحاق ئێمە ئیسلامین ئیسلامیش عەداڵەتی هەیە لەبەر ئەوە هی ئێوەش وەکوو هی خۆمان دائەنێین، ئیسحاق ووتی: خۆ مام کوێخا لە کابرا خراپترە هیچ نەبێ کابرا ژنەکەی دیووە ئه و نەشی دیووە وا ئەڵێ.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(57)[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 228 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!