ختک و حەبان
لە شاخەپیسکە دوو ژن هەبوون یەکیان ناوی(خاتوون) بوو پێیان ئەووت(ختک)، دووەم ناوی(حەبیب) بوو پێیان ئەووت(حەبان)، هەردووک دراوسێی یەکتر بوون و نزیکی دیوەخانیش بوون ڕۆژ نەبوو سێ یا چوار جار شەڕ نەکەن، ئەم بەوی ئەووت ئەسپەکەی کوێخات ئەهاومێ ئەویتر ئەی ووت ناوەڵڵا من وات لێ ئەکەم بە ئەسپەکەی کوێخا، ڕۆژێک کوێخا حەوێز لە کۆیە ئەبێ ڕۆژی(هەینی-جمعە) کە لەمزگەوت دێتە دەرەوە لەبەر هەیوانی مزگەوت تووشی حاجی ئاغای موستەفای باوکی کاک عەلائەدین ئەبێ ڕاوەستاوە بە کوێخا حەوێز ئەڵێ: فەرموو بچینە ماڵی ئێمە کە ئەچن نیوەڕۆ(شفتە) دێتە دیوەخان لەسەر نان خواردن ئەبن حاجی ئاغا بە کوێخا حەوێز ئەڵێ: کاکە زیاد داوای لەمن کردووە کە ئەسپێکی چاکی بۆ بکڕم بیستوومە تووش ئەسپێکی چاکت هەیە ئەگەر مەیلت هەیە بیفرۆشی چەند بڵێی پارەی لێ وەرئەگرین کوێخا حەوێز ئەڵێ: حاجی ئاغا ئەگەر ئەسپ بۆ کوڕی حەمەئاغا بێ فرۆشتنی بۆ نییە بەڵام بۆ ختک و حەبان پەکیان ئەکەوێ و ئیشەکەیان ڕائەوستێ.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(58)[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 215 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!