دوو لە ئادارێ یەک لە نیسانێ، دێنێ موڵکی خۆراسانێ
پێشینانمان لە وراتی کوردەواری ئەزمونی زۆریان لەسەر پیشە و کاروباری کشتیاری و وەرزێری و کشتوکاڵکردن تاقیکردۆتەوە و زانیاری و شارەزاییەکی باشیان کۆکردۆتەوە، حسابگری زۆریان تێدا هەڵکەوتووە، ئه و حسابگرەوانە هێندە باش حسابی خۆیان ڕاگرتووە و بە بەرد و پەنچە و چیلکە کە دێنە ئاخاوتن و گفتوگۆ قسەکانیان دەبێتە نەقشی سەر بەرد و زۆرجاران سەد دەر سەد هاتۆتە جێ، ئێستا کە مانگی(نیسانی 2022)ەوە لە باشوری کوردستان تەواو هەست به و ئیدیۆمە کوردەوارییە دەکرێت و ڕاستی ئه و گۆتەیە دەردەکەوێت، ئەمساڵ لە باشوری کوردستان باران بارین لە گەرمیان زۆر کەم بوو، لایەنی پەیوەندیدار دۆخی وشکە ساڵی ڕاگەیاند، چونکە لەمانگەکانی(شوبات و ئادار) باران زۆر کەم باری و زەنگی وشکە ساڵی لێدرا، چونکە بارانی مانگەکانی(نیسان و مایس) ناتوانن شوێنگرەوەی بارانی زستانە بگرنەوە، چونکە خاک نێر دەبێت و ناتوانێت هیچیتر ئاو وەربگرێت و کورد دەڵێت: خاک لێوان لێو بووە(خاکەلێوە)یە، ئەم ئیدیۆم و گۆتەیەی سەرەوە تایبەتە به و دەغل و دانەی کە پشت به ئاوی باران دەبەستێت، واتە بۆ دانەوێڵەی گەنم و جۆ کە لە کوردستاندا لە زەوییە پشتاوەکاندا دەڕوێنرێن، لەمانگی(ئادار) دوو بارانی بەباشی لێ بدات ئەوا دەغڵەکە تێرئاو و گەش دەبێت و لاسک وباڵاکەی بەرزدەبن و قەف و گوڵ دەردەکەن ودەنکۆڵەکان پڕ شیر دەبن و ئامادە دەبن بۆ مانگی نیسان و مانگی نیسانیش ئەگەر یەک باران بەباشی ببارێت ئەوا بەتەواوەتی بەرهەمەکە لەخەم دەردەچێت و پێ دەگات، ئه و سێ بارانەی هەردوو مانگی ئادار و نیسان ئەزمون کراوە و بە موڵکی خۆڕاسان بەراورد کراوە چونکە خۆراسان کە ناوچەیەکی بەرفراوانی ئەوپەڕی ڕۆژهەڵاتی ئێرانە و وشەیەکی کوردی دەولەتی مادە بەمانای خۆرهەڵسان دێت ئێستا پاشماوەی خۆڕاسان لە نێوان(تورکمانستان و تاجیکستان و ئەفغانستان و ئۆزبەکستان و ئێران) دابەشبووە و زیاتر لە دوو ملیۆن کوردی کرمانجی تێدا نیشتەجێیە و دەشت و زەوی و زارێکی زۆر و فراوان و بەپیتی و بەرکەتی هەیە، بۆیە کورد وتویەتی بۆ دەغڵ و دانی پشتاو و دێمەکار: دوو لە ئادارێ یەک لەنیسانێ، دێنێ موڵکی خۆڕاسانێ، بەداخەوە تا ئەم بەروارە(05-04-2022) نە لە ئادارێ باریووە نە لەنیسانێ بۆیە دەتوانرێت بوترێت: نە لە نیسانێ نە لەئادارێ، بووە بە بیابانی عەرەبێ. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 617 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!