پەڕۆی لێ دەرهێنابوو
پەڕۆ، پارچە کوتاڵێکە یان تەنراوێکی کۆنە، کورد زۆر ئیدیۆمی جوانی لێ دروستکردووە وەکو: (پەڕۆی بێ نوێژ، دەم پەڕۆ، پارچە پەڕۆیە)لێرەدا وتراوە: پەڕۆی لێ دەرهێناوە هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمەش هەیە وەکو(شوڵی لێ هەڵکێشاوە، بەجارەکی لینگی لە دەرپێی دەرهینایە، دەرپێی لێ فڕێدایە، بێتامی کردیه)، پەڕۆ خۆی گوزارشتی بێ نرخی و بێ بەهاییە، چونکە کوتاڵ کاتێک بەهای دەبێت کە پارچە پارچە نەبێت، بەڵام کەبووە تیلم تیلم و پارچە پارچە ئەوا نرخەکەی خۆی لە دەست دەدات، ئینجا ئەگەر کەسێک بە ئاشکرا و بێ شەرم کاری نەخوازراو بە بەرچاوی خەڵکەوە ئەنجام بدات و دووبارە و سێ بارەی بکاتەوە ئەوابەتەوس و سووک سەیرکردن و توانج و تانەوتەشەرەوە دەوترێت: بەخوا چاک پەڕۆی لێ دەرهێنابوو. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 515 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!