دڵ مێشە لەگووش دەنیشێت
مێش یان مەگەز، مێرووەکی باڵدارە، زۆرینەی مێشەکان لە سەر مژینی پاشەڕۆ و خوێن و پیسی و شتی گەنیوو و شیرین دەژین، تەنها مێش هەنگ نەبێت کاری(شیلە) مژینە، ئەوانیتر تا ژینگە پیستر بێت، ئەوان چاکتر لێی دەژین، وەکو: سەر زبڵدان و ئاودەستخانە و شیرنەمەنیە سەر دانەپۆشراوەکان و شوێنە گەنیوو و ئاوەڕۆ و زێرابەکان و ئاژەڵ و گیانداری کەلاک و مردارەوە بوو و...تاد، مێش بە هۆی نیشتنەوەی لەسەر پیسایی ئاژەڵ و مرۆڤ چەندین نەخۆشی وەکو: کۆلێرا و سکچوون و گرانەتا دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤەکان، دڵ: ئه و ئەندامە سەرەکیەی مرۆڤە، به هۆیەوە هەست بە خۆشەویستی دەکات، دڵی مرۆڤ بە مێش چوێنراوە کە لەسەر زۆر شت دەنیشیتەوە بەتایبەتە شتە ناشیرین و بێ کەڵک و بۆگەنییەکان، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و زۆرجاران وا ڕێکەوتووە کیژێکی جوان دڵی چووە بە کوڕە تیمێکەوە کە زۆر ناشیرینە و هیچ شیرینیەکی تێدا بەدی ناکرێت، بە پێچەوانەشەوە، کوڕێکی جوان دڵی دەچێتە کیژێکەوە کە تیسکن و نابووت و ڕەشکۆکە و قرغ و لاوازکەڵە و بێ تەنگ وتۆژە، بۆ هەردوو حاڵەت لە ئیدیۆمی کوردەواریدا دەوترێت: دڵ مێشە لە گووش دەنیشێت.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 938 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!