گەز، گەز باڵا دەکات
گەز: ئامرازێکی پێوانەیە بۆ ئەندازەگرتن و پێوانەی درێژایی بەکاردەهێنرێت، یەک گەز (24) پەنجە و نزیکەی (90) سانتیمەترە، لەدووکانەکاندا کوتاڵفرۆش و بازرگانەکان بۆ پێوانی قوماش و کوتاڵ هەیانبوو، لە ئیدیۆمی کوردیدا ئه و پێوانە ناوی هاتووە وەکوو (گەوادی دوو گەز و سێ گەز، ئه و عەرز و ئەوە گەز، شوێنمان دوو گەزە عەرزە، بەشەر هیچ لەگەڵ خۆی نابات تەنیا دوو گەز جاو نەبێت) ، گەز له و ئیدیۆمەدا دووبارە بەکارهێنراوە لێرەش هەر بۆ پێوانەیە، ڕووەک و گژوگیا و درەختەکان ئەگەر بارودۆخ و ژینگە و ئاووهەوا و خاک و خۆڵیان لەبار بێت، ئەوا لە ماوەی شه و و ڕۆژدا هەست بەباڵاکردن و بەرزبوونەوە و گەشەکردنیان دەکرێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و به کەسێک کە لە ناز و نیعمەت و هاتی و هەبوونی و خۆشی و تەندرووست باشی دا بێت و بارەکەی کە تێیدایەتی پێی بکات و لەبار بێت، بە توانج و پەلار و بزە و خەندە و ئێرییەوە دەوترێت: گەز، گەز باڵا دەکات.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 556 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!