ڕەفعەت مەولانزادە، ڕووناکبیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە ساڵی 1869 لەدایکبووە، وە لە ساڵی 1930 کۆچی دوایی کردووە.
سەرنووسەری گۆڤاری (#هەتاوی کورد#) بووە لە 21 کانونی دووەمی ساڵی 1913 نووسینێک بڵاو دەکاتەوە و کە تیایدا دەنووسێت:
بۆ خوێنەرانی بەڕێزی گۆڤاری هەتاوی کورد... کارەکانی هەتاوی کورد لەپێناوی بەرزکردنەوە و پێشخستنی کورد و پتەوکردنی ژێرخانی کۆمەڵایەتیاندا شایەنی ڕێز و پێزانینە... ئێستا ئەرکی ئێمەی کورد ئەوەیە چارەیەک بۆ دەردی خۆمان بدۆزینەوە... سەرەتا زمان پێویستە بۆ ئەوەی کورد هۆشیار بکرێتەوە، مافی هەبوون و مافەکانی ژیانی پێ بناسێندرێت و بخرێتە سەر ڕێی پێشکەوتن... سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ لە ناو کورداندا ژمارەیەکی زۆر زانا و نەجیب و زمانزانمان هەیە، پێویستە ئەمانە کۆ بکرێنەوە و دەزگایەکی زانستی بۆ زمان بێتە دامەزراندن... با خۆمان ئامادەبکەین و پاشان بگەڕێینەوە بۆ کوردستان... [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 541 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!