ناو: محەمەد
نازناو: ساڵح ئەفەندی
ناوی باوک: ساڵح
ڕۆژی لەدایکبوون: #1917#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #22-07-1992#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #ژاژڵە#
$ژیاننامە$
محەمەد ساڵح ژاژڵەیی ناسراو بە ساڵح ئەفەندی لەدایکبووی ساڵی 1917 لە گوندی ژاژڵە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە سلێمانی تەواوکردووە، پاشان چووەتە کۆلێژی سەربازی ئەندازیاری بەغدا و لە ساڵی 1940 بووە بە ئەندازیار، وە بەشداری کۆماری کوردستانی لە مەهاباد کردووە و هاوڕێی چوار ئەفسەرە شەهیدەکە بووە و بریندار بووە، ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە دامەزراندنی سوپای کۆماری کوردستاندا، هەروەها هاوڕێی هەریەک لە تێکۆشەرانی وەک (ئیسماعیل عارف و نوری ئەحمەد تەها و نوری شاوەیس) بووە. لە سوپای کۆماردا لە زۆر شوێن ڕۆڵی سەرەکی هەبووە بە تایبەت لە جەبهەی شەڕی سەقز، ئەگەر کارامەیی و لێهاتوویی ئەم ئەفسەرە نەبوایە هەموو پێشمەرگەکانی ئەم بەرەیەی شەڕ لەناو دەچوون، چونکە پێش و دوایان دوژمن بووە و ڕووبارێکی زۆر بەخوڕ بووە. ئەم تێکۆشەرە پردێکی سەفەری بە چەند کاتژمێرێک بۆ پەڕینەوەی پێشمەرگە درووستکردووە، لە چەندین سەرچاوەی مێژووییدا ناوی ئەو و هاوڕێ ئەفسەرەکانی هاتووە. شایەنی باسە دوای ڕووخانی کۆمار لە پاشەکشەیاندا بەرەو سنوور لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بریندار دەکرێ، لە ساڵی 1962 بووە بە سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوبەری ئەشغالی سلێمانی بە وەکالەت و بەڕێوبەری کارگەی جگەرە بە وەکالەت، ساڵی 1963 جارێکی تر گیراوە و ڕەوانەی خوارووی ئێراق کراوە، ساڵی 1974 بەشداری شۆڕشی ئەیلولی کردووە، لە ڕێکەوتی22-07-1992 چاوەکانی لێک ناو ماڵاوایی کرد. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,371 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!