ناو: گەلاوێژ
ناوی باوک: سەعید
ساڵی لەدایکبوون: 1943
ڕۆژی کۆچی دوایی: #07-03-2005#
$ژیاننامە$
یەکەم کچی شاری #سلێمانی# کە لە زانکۆی بەغدا کۆلێژی یاسای تەواوکرد دوایی لە سلێمانی بوو بە دادوەر (گەلاوێژ سەعید) خوشکی حاتەم سەعیدە لە ساڵی 1943 لە گەڕەکی #گۆیژە# قەزازەکان لە دایکبووە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە، جۆتە زانکۆی بەغدا کۆلێژی یاسا لە ساڵی 1964 تەواوی کردووە ماوەیەکی زۆر نوێنەری یاسایی بووە لە شارەوانی سلێمانی و زانکۆی سلێمانی و #هەولێر# پاشان بووە بە پارێزەر وە لە ڕێکەوتی #02-11-2001# بە بڕیاری حکومەتی هەرێم بووە بە دادوەر. یەکەم دادوەری ژن لە کوردستان.
لە ساڵی 1976 هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (عەلی حەمەباقی) لە ژیانی هاوسەرێتی دوو کوڕی هەیە بە ناوی (سردوود و محەمەد) لە 07-03-2005 کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان بە خاک سسپێردراوە.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,100 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!