ناو:ئاسۆ
ناوی باوک: عەبدوڵڵا محەمەد
ڕۆژ و مانگ و ساڵی لەدایکبوون : #03-11-1977#
شوێنی لەدایکبووند گەڕەکی #سابوونکەران#ی شاری #سلێمانی#.
ژیاننامە
لەساڵی 1983 چووەتەوە، قوتابخانەی (ئامانج) لەگەڕەکی #کارێزەوشک#.
ناوەندیی لەقوتابخانەی(سەرۆک) لەکارێزەوشک لەبەر ناهەموار ی ژیان و تێکچوونی وڵات تا دووی ناوەندیی خوێندووە.
لەساڵی 1997 لە سکرتاریەتی سکرتێری گشتی. هەڤاڵ #مام جەلال# دامەزراوە، بە کارمەندی هونەری تاساڵی 2016
کاری فۆتۆگرافیی لەپاڵ کارەکەیدا کردوە.
لەساڵی 2014 لەقوتابخانەی(سەربەرزی) قەڵاچوالان تا پۆلی دەیەمی ئامادەیی ئامادەیی خوێندووە.
لەساڵی 2016 چووەته دەرەوەی ووڵات لە وڵاتی ئەڵمانیا لەشاری بەرلین دەژیی.
لەبەرلین بەشداری لە سێ پێشانگای تایبەتی شێوەکار و فۆتۆگرافی کردووە لەهەرسێکیاندا پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.
لەزۆربەی کارو چالاکیەکانی گەلانی تر وەک کوردێک بەشداری کردزوە و هەوڵی ناساندنی زیاتری کلتووری کوردی داوە.
ئێستاش خۆبەخشانە لە ڕێکخراوێکی حکومی ئەڵمانی ماوەی شەش ساڵە کاردەکات، لەپێناوی بەدیهێنانی مافی مرۆڤ و گیانداران بەگشتی.
[1]