دایک
#گوڵزار حەمە فەرەج#
هەر لەبەرەبەیانی نووسینەوە بەرهەمەکانی ماکسیم گۆرکی ڕەنگدانەوەی ئەو ستەم و زۆردارییەی سیستەمی سەرمایەداری بوون، کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەمدا بەخێڕایی باڵی بەسەر گەلی ڕووسیادا کێشا، بێگومان ماکسیم گۆڕکی سەرەتا تەنیا دڵی لەدوای حیزبی سۆسیالست بوو، هەر بۆیە ستایش و شکۆی بەخشندەیی و بوێری و کەرامەت و ڕێز و ڕەوتی مڕۆڤایەتی و خوڵقاندنی پاڵەوان لەبەرژەوەندی کۆمەڵگادا دەخستە پێش چاو لە نوسینەکانیدا ڕەنگی دابویەوە.
لە ساڵی 1902 ماکسیم گۆڕکی لەنێژنی نۆڤۆگۆرد دەژیا و لەگەڵ ڕێکخراوە سۆسیالیستەکانی ناوچەکە پەیوەندی گەرم و گوڕی هەبوو، یارمەتی دارایی شۆڕشگێڕانی دەدا و شوێنی مانەوە و سندوقی نامەی بۆ دابین دەکردن و بە قەڵەمە بڕشتەکەی و بە ئامۆژگاریەکانی گیانبازێکی سەرسەختی شۆڕش و خەباتی چینی کرێکاران بوو، هەر لەو دەمەدا ماکسیم دەست دەداتە نووسینی ڕۆمانی دایک و لەسەرەتای کانونی هەمان ساڵدا تەواوی دەکات، لەڕاستیدا ئامانجی ماکسیم لە نووسینی ئەم ڕۆمانەدا تەنیا گێڕانەوەی ڕووداوەکانی شۆڕشی نێژنی نۆڤۆگۆرد نەبوو، ئەگەر چی بۆ دەوڵەمەند کردنی پاڵەوانی ڕۆمانەکە بەهۆی ئەو تایبەتمەندی و سیفەتانەی لە شۆڕشگێرەکانەوە وەریگرتووە سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە، هەروەها یەکێک لە لایەنە گرینگەکانی ڕۆمانەکە ئەوەیە کە ڕەهەندی خەیاڵی ئێجگار کەمە، و پشتی بەو ڕووداو و شۆڕشانە بەستووە کە خۆی بەشداری تێدا کردوون و ئاگادار و تەماشاکەریان بووە، هەر بۆیە ڕۆمانەکە لەسەر بناغەیەکی لەق بنیاد نەنراوە و بەڵکو ئەدەبێکی شۆڕشگێڕیە و پێگەیەکی پڕ و پتەو کەپشتی بە واقيعی شۆڕش قایمە.
بەنووسینی ئەم ڕۆمانە شاکار و نیگارێکی تەواو گونجاوی لە حەقيقەت خستۆتە ڕوو و بەرهەمەکەی گۆرکی تەنیا دەرخەری خەباتی چینی کرێکاران و نەدارانی ڕوسیا نیە، بەڵکو حیکایەتوانی بەرخۆدان و ژیانی کرێکارانی سەرانسەری جیهانە، لینین ئەمەی بەچاکەیەکی گەورە زانی و ئەم ڕاستیەی لەگەڵ خودی گۆڕگیدا خستە ڕوو وتی:
نووسینی ئەم کتێبە لەدەم و ساتگەلێکی وەهادا کارێکی فڕە پیڕۆزە، چونکە لەکاتی خۆیدا بووە، هەروەها بە سودیش بووە بۆ زۆربەی کرێکاران چونکە بەبێ هیچ بەرچاو ڕونیەکی شۆڕشگێڕانە و بەتەنها بەهۆی حەزێکەوە هاتبوونە ڕیزی شۆڕشگێڕانەوە، وەلێ ئێستا ڕۆمانی دایک دەخوێننەوە و زۆر لێی بەهرەوەر دەبن پاشان لیینین دوبارەی کردەوە و وتی بەڕاستی ئەمە کتێبی ڕۆژە و کتێبێکی نەمرە.
زاهیر محەمەد وەرگێرانی بۆ ئەم کتێبە ناوازەیە کردوە و هەدیە عەلی پێداچونەوەی بۆ کردووە.[1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,152 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!