بابەت: تەندروستی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
ڕێکەوت: #01-07-2022#
وتەبێژی تەندروستی #سلێمانی# ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو ڕێنماییە خۆپارێزیانەی بڵاوکراونەتەوە، ئەو چارەسەرییە پزیشکییانەی لە نەخۆشخانەکان ئەنجامدراون، توشبوون بە پەتای سکچوون و ڕشانەوە بەرێژەی 60% کەمیکردوە.
لەژێر سەرپەرشتی د.#سەباح هەورامی#، بەڕێوەبەری تەندروستی، لیژنەیەک پێکهات بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە،
سامان لەتیف، وتەبێژی #بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی# بە خەندان-ی ڕاگەیاند، لەدوای بڵاوبونەوەی پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە شاری سلێمانی، لەژێر سەرپەرشتی د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی، لیژنەیەک پێکهات بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە، کە بە شێوەیەکی گشتی کارەکانیان دوو هەنگاوی لە خۆ دەگرت،
یەکەمیان بە هەماهەنگی لەگەڵ خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕێگریان لەو شوێنانە کرد کە هۆکاری بڵابونەوەی نەخۆشییەکان.
دوەمیان پرۆتۆکۆڵێکی پزیشکیان دیاریکرد کە لەسەرجەم نەخۆشخانەکان بۆ چارەسەری نەخۆشەکان کاریان پێدەکرا.
-چەند چاوگەیەکی ئاو -شەمعە ئاو داخران کە سەرچاوەی ئاوی پیسبوون
ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکان سەرەتا هەستان بە داخستنی ئەو شوێنی خواردن و خواردنەوانەی کە ڕەچاوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی نەبوون، هاوکات چەندچاوگەیەکی ئاو- شەمعە- ئاو داخران کە سەرچاوەی ئاوی پیسبوون، ئەو سەوزانەی بە ئاوی پیس ئاودەدران لەناوبران، جگە لەوەی لە چێشتخانەکان خواردنی سەوزە قەدەغە کرا، هاوکات دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاوکارێکی باشبوون لە بڵاوکردنەوەی هۆشداری تەندروستی، ئەمە ڕێگەیەکی باشبوو بۆ وەستاندنی سەرچاوەی پەتاکە.
دەتوانم بڵێم بە ڕێژەی 60% دابەزیوە
ئاشکراشیکرد، بەو هەوڵانەی کە دران خۆشبەختانە توانرا بەشێوەیەکی بەرچاو نەخۆشییەکە کۆنتڕۆڵبکرێت، کە دەتوانم بڵێم بە ڕێژەی 60% دابەزیوە.
-هەموو ئەوانەی وتمان بۆ نەخۆشخانەی منداڵانیش ڕاستە.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی باسی لەوەشکرد، هەموو ئەوانەی وتمان بۆ نەخۆشخانەی منداڵانیش ڕاستە، ڕێژەی توشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵانیشدا کەمیکردوە.
لەماوەی دو هەفتەی ڕابردودا شەپۆلێکی فراوانی پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە هەرێم و بەتایبەت لە سلێمانی بڵاوبوەوە، بەو هۆیەشەوە لە هەندێک ڕۆژدا ژمارەی توشبوان 500 کەسی تێدەپەڕاند، کە ژمارەیەک لە توشبوەکان بە کۆلێرا دەستنیشانکران.
[1]