ئاخ زۆرە! پەی زاتێ.
ئەگێڕنەوە کابرایەکی هەورامی بەهێز، بە ڕێگایەکدا ئەڕوا، جەردەیەک دووی ئەکەوێ، بۆ ئەوەی لە هەلێکا ڕووتی بکاتەوە، کابرای هەورامی دەگاتە قوڕاوێک، وڵاخەکەی بە بارەوە کە قوڕەکەدا دەچەقێ، ئەمیش دەچێتە ژێر سکی کەرەکە بە بارەکەوە هەڵیدەگرێ و دەیباتە وشکانی، جەردەکە کە ئەمە دەبینێ لە ڕووتکردنەوەی پەشیمان دەبێتەوە، لاولاوە کابرا دەلێ: (ئاخ زۆرە! پەیزاتێ) ، واتە: خۆزگە ئەم هێزە زاتێکی لەگەڵ ئەبوو، کە جەردەکە گوێی لەو قسەیە دەبێت، تێدەگا کابرا ترسنۆکە، دەچێتە سەری و ڕووتی دەکاتەوە.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 897 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!