شوێنەواری خاتوو سێوە
لە ڕووی جوگرافییەوە ئەم شوێنەوارە دەکەوێتە ناو زنجیرە چیای گوڵێ، لە شارەدێی ئیسێوە، لە ناوچەی پشدەر، لە هەرێمی کوردستان، لەسەر یەکێک لە لوتکە پان و ڕوو تەختەکانی شاخەکەدا کۆڵراوە، شوێنەوارەکە ڕووی گەشی ئافرەتێکی کورد پیشاندەدا کە تاجێکی شاهانەی لەسەردایە، ئاڕاستەی ڕووی لە خۆرهەڵاتە، هەروەها ناوی گوندی ئیسێوە، بۆ ئەو شوێنەوارە دەگەڕیتەوە. وەکوو خەڵکی گوندەکە ئاماژەی بۆ دەکەن، تا ئێستا هچ کنە و پشکنینێک لەسەر ئەم شوێنەوارە ئەنجامنەدراوە. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,167 بار مشاهده شده است