تاکوو بەڕاستی تفەنگێکت بە دەستەوە نەبێت، تێناگەیت گوللە چی دەبڕێ و ئازارەکەی چۆنە! تاکوو پێشمەرگەیەکی گیانلەسەردەست نەبیت، تێناگەی نرخی گیانبەخشین چەندە و بەخشندەش کێیە! تاکوو پەلاماری نانەڕەقی نێو کوانووی ڕۆژانی خەبات نەدەیت، تێناگەیت برسێتی چییە! ئەمانە لێکدانەوە و پرسیارێکردنی کەسێکی سادەن بۆ ژیانێک کە ساڵانێکی زۆر چڕەدووکەڵ و بۆنی بارووتی لە شار و شاخ و زیندانەکان هەڵگرتووە، پریشکی گڕ و پەڵەی بەجێماوی خوێنی شەهیدی لێ بەجێ ماوە. نووسینەوەی ئەم مێژووە، دیوێکی تری پێچەوانەی گێڕانەوە دێرینەکانە کە لە خەباتی پێشمەرگەوە بۆ جیهانە فراوانەکەی سیاسەت و دەسەڵات تۆماریان کردووە. ئەو مێژووەی کە بەشێک لە دەسەڵاتداری کوردی نووسیویانەتەوە، بەئەنقەست ئەو پرسیارانەیان پشتگوێ خستووە کە وەڵامەکەی بە خراپ بەسەر خۆیاندا دەشکایەوە. ئیتر لێرەوە لوولەی تفەنگی پێشمەرگەیەکی دێرینی پڕ لە بەخشین و قوربانی دێتە دەنگ و هەندێک نهێنیی ڕاستەقینە بۆ مێژوو تۆمار دەکات، کە ڕەنگە تەقاندنی دوا فیشەکی تفەنگەکەی خۆی بێت.
#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,058 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!