مەعسومە میربەگی کچێکی کوردی خەڵکی باشوورە بە مەلۆتکەیی لەکاتی کۆڕەوی ساڵی 1991 لە ئۆردوگای تەنگەی دیارە لە گەیلان غەرب لەلایەن سەربازێکی پاسگای ئەوێوە دۆزراوەتەوە، وێنەی مناڵەکە هی ئەودەمی مەعسومەیە و وێنەی کۆنووسی قانوونی شایەتی سەرباز وسەرۆکی پاسگاکەشم داناوە ئەوکاتە ژنێکی گەیلانی و پیاوێکی #کرماشان#ی مەعسومەیان کردۆتە مناڵی خۆیان و لە کرماشان گەورەیان کردووە، تا مەعسومە هاوسەرگیری نەکردووە هیچیان پێ نەوتووە، دوواتر کە بە چیرۆکی خۆی زانیوە زۆر حاڵی خراپ بووە و چەند ساڵێکە تووشی شڵەژان وپەشۆکانی دەروونی بووە.
ئێستا مەعسومە لیسانسی لە ڕشتەی زمان و ئەدەبیاتی فارسیدا هەیە و دایکی دوو کوڕە و لەگەڵ هاوسەری لە گەیلان غەرب نیشتەجێن.
مەعسومە زۆر زۆر پێویستی بەوەیە خێزانەکەی بۆ بدۆزینەوە، لەکاتی کۆڕەوەکەدا خەڵکی #گەرمیان# و #کەرکووک# و #خورماتوو# و شوێنی تریش لەو ئۆردوگایەی گەیلان غەربدا بوون، بۆیە بەرپرسیارێتی هەموومانە بەدووای خێزانەکەیدا بگەڕێین، هەر خێزانێک ئەو کاتە مناڵیان لێ ون بووە دەتوانرێ لە تاران لە ئاژانسی ژنەتیکی ئێران پشکنینی (دی ئێن ئەی) یان بێ بەرامبەر بۆ بکرێ لەسەر بەڵێنی دکتۆر تەوەلایی سەرۆکی ئاژانسەکە.
هەر خێزانێک ونبویەکی ئەو کات و شوێنەیان هەیە بۆ گەیشتن بەمەعسومە ڕێنوێنیان دەکەین[1].
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,515 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!