باسووق
ترێی دۆشاوی لە کۆلەکەدا دەگوشن و ئاوەکەی لە دەفرێکدا دەکوڵێنن، کە سارد بووەوە دەیپاڵێون ئەمجا پاڵافتەکە ئاردی گەنمی بە گوێرەی خوێ تێ دەکەن، لەسەر پارچە خامێکی خاوێن ڕۆ دەکرێت تا دەمەیەت، پاشان بە تیغێک پارچە، پارچە دەکرێت بۆ خواردنی خێزان لە وەرزی زستاندا، ئاڵووێریشی پێوە دەکرێت، ئەم خواردەمەنیانەی کە لە ترێ درووست دەکرێت زیاتر خۆراک و شەوچە ڕەی وەرزی زستانی گوندەکانی کوردستانە، زۆر جار لەگەڵ مێوژدا تۆو بێستان و گەنمی برژاو و کاکڵە گوێز تێکەڵ دەکرێت، یان لەگەڵ نۆکی برژاودا، بۆ شەو چەرە و بە ڕۆژیش گیرفانی منداڵانی لێ پردەکرێت، چونکە هەموو ئەو شتانە گەرمییەکی باش دەدەن بە لەشی ئادەمیزاد. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 579 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!