مار
یەکێکە لە خشۆکە ژەهردارەکان، لە ناوچەی پشدەر دوو جۆرێک مار هەیە، ماری دێمەکار و ماری ئاویی. ئەو جۆرەی لە دێمەکار دەژی زۆرترسناکە بە هەر کەسێکەوە بدات بۆی هەیە بیکوژێت، ئەمانە ناوی هەندێک لەو مارانەن کە لە ناوچەکەدا هەن: (بۆرەمار، ڕەشمار، کوڵەوەیباب، ڕەقەمار، تولەمار، زەردەمار) ، چەند نەریتێک لەسەر مار هەیە ئەمانەن:
گەر کەسێک بەڕێگەدا بڕوات و مار بێتە سەرڕێگەی دەڵێن: بەختی باشە. بوونی مار لە شوێنێک نیشانەی شوومی و خراپییە. ژەهری مار بۆ چارەسەری هەندێک نەخۆشی باشە وەک گەڕیی. گەر ژنی سکپڕ مار بێتە سەرڕێگەی دەڵێن: کوڕی دەبێت. گەر مار بەکەسێکەوە بدات، پێش ئەوەی بیگەیەننە نەخۆشخانە، نەریت وایە توند شوێنەکەی بە بەن بۆ دەبەستن، کەسێک بە دەم شوێنی پێوەدانەکە چەند جارێک دەمژێت، بۆ ئەوەی بەشێک لەو ژەهرەی چووەتە ناو لەشییەوە بێنێتەدەر. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 555 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!