ئەم لام تات و ئەو لام تات
وەی دایە جیقم دەرهات
لە ژیانی شوانکارەییدا هەندێک جار بەهۆی پیسییەوە کێچ پەیدادەبێت (کێچ زیندەوەرۆچکەیەکی ڕەشی وردی قاچ بڕگەبڕگەیە، لە وەرزی بەهاراندا پەیدادەبێت، ئاڵۆشی دەخانە ناو جەستە وە. فەرهەنگی خاڵ) پەندێکی کوردیی هەیە دەڵێت: کێچ کەوتە کەوڵی. کێچ دەکەوێتە ناو سەر و قژەوە، کەسەکە تووشی خورانێکی زۆر دەبێت، لە کوردەواردا چارەسەرکەی دۆزینی سەر و قژە، ژنان دادەنیشن سەری منداڵان دەدۆزن و دەنک دەنک کێچەکە دەگرن، پاشان بەهەردوو نینۆکی پەنجە گەورە پانی دەکەنەوە و دەیکوژن. ئەم لام تات و ئەو لام تات واتە ئەو کاتەی کێچێک دەکەوێتە نێوانی هەر دوو نینۆکی پەنجە گەورەوە، هەردوو نینۆک بە دوو تات چووێنراوە، (تات: مەبەست بەردە تاتە یان بەردەنوێژ کە ساف و تەختە) وەی دایە جیقم دەرهات، مەبەست لە کاتی کوشتن و جیقدەرهاتنی کێچە. وەڵام (کێچ) . [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 697 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!