چەندە جوانی بەسەر قۆتی
پەری بەهەشتی لۆ خۆتی
ژوانمان لەکانیێ پیرۆتی
لە گەڕی شایی تاتووکان
چەند بەنازە وەکو بووکان
هەرچی لێی دەکات تووکان
لێی تێک بچێ دەور و دووکان
بابچینە سەيرانێ
لەگەڵ چاو جوانێ
لۆ #هەرمۆتە# و ئاشان
لۆ ئۆمەر خوچانی
به ئاوەکەی کانێ بسکان
کورمەی سۆربوون مەمکی ڕسکان
چەندە خۆشە ماچی ناسکان
چاوت ئەستێرەی بەیانی
هەردێ لە #هەیبەت سوڵتان#ی
ئاگرت بەردا موسلمانی
کانێی پڕۆتی: کانیێکە لەدامێنی باشوری شاری #کۆيە#.
تاتووکان: لەکۆيە دوو تاتووک هەنە، تاتووکی بەفریقەنديان لەدامێنی گورستانی باسکی عارەبيانە، تاتووکی هەواوانیش لەدامێنی ڕۆژ ئاوایدایە.
باخەکانی هەرمۆتە و ئاشان و ئۆمەرخوچان سەیرانگای کۆيەن،
کانی بسکان: کانيەکی بەهارییە و جێگەی سەيران و یاری کردنی بەهارانە و کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی ڕەزی سوفی قادر و سووراوان.
هەيبەت سوڵتان: ناوی پیاو چاکێک و چياکەیەتی[1]